2008/7/10
سه‌ردێری گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان
پێنج شه‌ممه‌، 10/7/2008

ماد نیوز:

ئاسۆ، ژماره‌ 765
- یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی تێكه‌ڵی پرۆژه‌ یاسای تر ده‌كرێت
- ئه‌مرۆ دی مستۆرا ده‌چێته‌ په‌رله‌مان
- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی واز له‌ خه‌باتی چه‌كداری ده‌هێنێت
- ئه‌و ئێرانییه‌ی به‌ تریاكه‌وه‌ گیرا به‌ هه‌تاهه‌تایی زیندانی ده‌كرێت

 

خه‌بات، ژماره‌ 2905
- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌ كۆنسولی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك ده‌كات
- موسل.. ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا 10 كوردی شه‌به‌ك تیرۆر كراون
- له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دی مستۆرا په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ناكات

 

كوردستانی نوێ، ژماره‌ 4620
- ئه‌مرۆ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
- په‌كه‌كه‌ سێ ئه‌لمانی له‌ ئارارات ده‌ستگیر كرد
- له‌ كه‌ركوك نزیك به‌ 4 ملیارد دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر 120 هاوڵاتیدا دابه‌شكرا

رۆژنامه‌، ژماره‌ 258
- ئه‌مرۆ دیمستۆرا دێته‌ په‌رله‌مان
- بارزانی بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ده‌چێته‌ به‌غدا
- دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌رزكرایه‌وه‌
- ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ی نۆهه‌م ده‌به‌ستێت


هه‌ولێر، ژماره‌ 324
- منداڵ و پیر و لاو، هاوریانه‌ بۆ كاره‌با و ئاو
- دی مستۆرا به‌شی دووه‌می پێشنیازه‌كه‌ی ده‌خاته‌ روو
- حزبی رزگاری سكرتێره‌كه‌ی ده‌ر كرد و داوای دادگاییكردنی ده‌كات


كوردستان راپۆرت، ژماره‌ 468
- خه‌ڵكی سلێمانی چاوه‌ریی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی به‌رپرسانن
- تا ئێستا خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌خمور ئاوی پیس ده‌خۆنه‌وه‌
- دوابه‌دوای خۆپێشاندانه‌كه‌ی دوێنێی سلێمانی كه‌لاریش به‌ نیازی خۆپێشاندانه‌

هاوڵاتی، ژماره‌ 438
- دوای سلێمانی له‌ گه‌رمیانیش خۆپێشاندان ده‌كرێت
- هاوڵاتی خشته‌ی كاره‌با بڵاوده‌كاته‌وه‌
- تا هه‌ڵبژاردنێكی تر حكومه‌ت وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌
- دی مستۆرا ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان نابێت

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 11:55 | چینی: جۆراوجۆر
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟