ماد نیوز: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له توركیا رایانگه‌یاند: كاتژمێر 11ی ئه‌مرۆ به كاتی توركیا، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له پۆلیسه‌كانی به‌رده‌م كۆنسولگه‌ری ئه‌مریكا كردووه و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی 7 تا 8 ده‌قیقه پێكدادانێكی قورس روویداوه و له ئه‌نجاندا 4 پۆلیسی تورك كوژراوه.
ده‌گوتری 2 كه‌س له هێرشبه‌رانی رووداوه‌كه‌ش له پێكدادانه‌كاندا كوژراون و 6 پۆلیسیش بریندار بوون.
تا ئێستا شوناسی هێرشبه‌ران له لایه‌ن توركیاوه ئاشكرا نه‌كراوه و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتونه شوێنه‌كه بۆ تاوتۆكردنی رووداوه‌كه.
ئاژانسی "HABER TURK" رایگه‌یاند: هه‌ندێك له شایه‌تحاڵان ده‌لێن چه‌ند چه‌كدارێك له جلی پۆلیسدا ته‌قه‌یان له‌و پۆلیسانه كردووه كه له‌به‌رده‌م كۆنسولگه‌ری ئه‌مریكا وه‌ستابوون.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه رایانگه‌یاندووه: كه هێرشبه‌ران 3 كه‌س بوون كه له ترۆمۆبێلێك دابه‌زیون و ته‌قه‌یان كردووه.
دیار نییه كه ئایا مه‌به‌ستی هێرشبه‌ران پۆلیسه‌كان بوو یان كۆنسولگه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له چه‌ندین هه‌واڵدا ئاخرین هه‌واڵی رووداوه‌كه ده‌گوازێته‌وه هه‌ر ئێستا رایگه‌یاند: یه‌كێك له هێرشبه‌ران له شوێنه‌كه رایكردووه و پۆلیس به‌دوای ئه‌و كه‌سه دایه.
HABER TURK له ئاخرین هه‌واڵدا رایگه‌یاند: له ئانكارا تێكرای باڵوێزخانه‌كان له ئاماده‌باشیدا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی چه‌كداری.