ماد نیوز: له به‌ره‌به‌ره‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی د.عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ داواكاری مه‌ده‌نی ئه‌و حیزبه بۆ رێزگرتن له ساڵیادی تیرۆری ئه‌و شه‌هیده گه‌وره‌یه و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی دژی كۆماری ئیسلامی، ناوه‌ندی چاك دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد له راگه‌یاندراوێكدا پشتیوانی خۆی له خواستی حدكا بۆ ئه‌و رۆژه ده‌ربری.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای رێزگرتن له یادی ئه‌و رێبه‌ری مه‌زنه، هاتووه: ناوه‌ندی چاک به گشتی و کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت، له ساڵیادی تیرۆری دوکتور عبداڵڕحمن قاسملو، داوا له هه‌مو جه‌ماوه ری کوردستان ده‌کات که پشتیوانی له بانگه وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه‌ن, به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ئه و سه‌رکرده نه مره‌ی کورده‌وه.
ئةوةي خوارةوة دةقي بةياننامةكةي ناوةندي "ضاك"ة:
له یادی تێروری شه هید قاسملو , با هه موو مان پشتیوانی له بانگه‌وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه‌ین.
22ی پوشپه‌ڕ، به را مبه‌ره له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی تیروریستی " وین " پا یته ختی "نه مسا" له ساڵی1368 هه‌تاوی(13ی ژووییه ی1989 زایینی ). ئه‌وا نه‌ی که به ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤ بڕوایان هه‌بێت، چاک تێده‌گه‌ن که یه کێک له باشترین و مۆدێڕنترین شێوازی چاره سه‌ری هه‌ر کێشه‌یه‌ک ، وتوویَژ و دان و ساندنه . دوکتور قاسملو، وه ک ئاشتیخوازێکی داهاتوو بین و مرۆڤێکی تێگه‌یشتوو ، بۆ سه‌لماندنی ڕاستی و پوچه‌ڵکردنی پڕۆ پاگه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له چونه سه رمیز و گۆفتو گۆ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی له مێژینه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات، سڵی له هیچ نه کرده‌وه و و به‌و په‌ری هه‌ستیارییه وه چووه بازنه ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ کۆمارێکدا که خۆیشی ده‌یزانی بڕوای به ئا شتی و یه‌کسانیبوونی مرۆڤ نییه. نه‌مر دۆکتور قاسملو ، له‌گه‌ڵ هاوڕیَی دیَرینی خۆی کاک عه بداڵه قادری، بوون به قۆربانی ده‌ستی چه‌په‌ڵی کۆمیته ی تێرور له تاران ، که خا منه‌یی ، ڕه‌فسنجانی ، ولایه‌تی ، فه‌لاحیان ڕێبه ریان ده‌کرد . شایانی باسه له تیمی تێرور دا : پاسدار" مۆحه‌مه‌دی سه‌حرارودی " ، پاسدار " محمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد " که ئیَستا سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیه، به‌شدار بوون.
ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاته‌ی نه‌مسا ، بێشه‌رمانه بکۆژه‌کانی دوکتور قاسملویان تا فڕۆکه‌خانه ی " وین " وه‌ک دیپلۆمات به‌رێ كرد و له وێ به‌ره‌و تاران به‌رییان كرده‌وه.
دڵنیاین ، گه‌لی کورد نه‌ک ته‌نیا ئه‌م بێ پرنسیپیه‌ی " نه‌مسا " له بیر ناکات، به‌ڵکو له‌وانه‌ی که ده‌م له ناو ده‌می بکۆژانی دوکتور قاسملو ده‌که‌ن و ده‌س به سینه به‌رامبه‌ر به ئاخوندیکی جه‌لاد وه‌ک " خامنه‌یی " به شاخ و باڵی کۆماری ئیسلامی‌دا دێن ، هه‌رگیز نابورێن.
تێرۆر پیَشانده‌ری کزی و داماوی و نه‌زانییه، تیرۆر دیارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ترسنۆک و کۆنه‌په‌ره‌سته و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له کۆماری ئیسلامیان کردوه و ده‌یکه ن، ڕاسته‌وخۆ شه‌ریکی تیرۆریسم و پشتیوانی تێروریستانن. تیرۆری قاسملو دیمه‌نی کۆماری ئیسلامی باشتر ده‌رخست.
له ئاستێک‌دا که کۆماری تیرۆریستی ئێران لاواز و گه‌ماڕۆ دراوی ئا بووری و سه‌ربازییه ، هه‌رچه‌شنه پشتیوانی کردن له‌و ڕێژیمه، مه‌حکوم و ڕسوا ده‌که‌ین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی قۆم و تاران باش بزانن که چاره‌نووسی فاشییه کانی به غدا چاورێێان ده‌کات.
ناوه‌ندی چاک به گشتی و کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت، له ساڵیادی تیرۆری دوکتور عبداڵڕحمن قاسملو، داوا له هه‌مو جه‌ماوه ری کوردستان ده‌کات که پشتیوانی له بانگه وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه‌ن, به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ئه و سه‌رکرده نه مره‌ی کورده‌وه.
هاوكات داواكارین با ده‌ست له ناو ده‌ست كاربكه‌ین بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بكوژانی شه هید قاسملو ته‌واوی قوربانیانی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان.
چاک – کۆمیته‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان
17 ی پووشپه‌ری 1386
chakrojhalat@hotmail.de
www.chak.be
www.chaknews.com
www.chaknews.org
chak_org@yahoo.com