ماد نیوز: له كۆنگره‌ی "ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیست" كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئاتن پایته‌ختی یۆنان به‌رێوه‌چوو، جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستی له‌گه‌ڵ یه‌هود باراك سه‌رۆكی پارتی كاری ئیسرائیل لێداوه.
ئه‌م كرده‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ناره‌زایه‌تی هه‌ندێك له میدیاكانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ربی عێراق لێكه‌وته‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی كردووه، ئۆسامه نه‌جێفی ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعراقییه بوو.
رۆژنامه‌ی خه‌بات له ژماره‌ی ئه‌مرۆ خۆیدا ئاشكرای كرد كه دوینێ سه‌رۆك كۆماری عێراق و شاندێكی ئه‌لعه‌راقیه ته‌وقه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریان له‌گه‌ڵ باراك تاوتۆ كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و ته‌نیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعه‌راقیه قسه‌كانی" نه‌جێفی" یان به رای تایبه‌تی خۆی له‌قه‌ڵه‌م داوه.