ماد نیوز: رۆژنامه‌ی چاو‌دێر چاپی دوێنی دووشه‌ممه7/7 ، رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆمه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كردووه به‌پێدانی وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سنوری هه‌ولێر‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا، دایبنێن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه پشت به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار نوسیوێتی: دابینكردنی ئه‌م وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنانه، دوای سه‌ردانی وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دێت بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، كه له‌مانگی رابردوودا ئه‌نجامدرا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه: ئێران له‌مانگی مایسی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی به‌هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كردووه، به‌كردنه‌وه‌ی مه‌شقی راهێنان بۆ چه‌ندین كادری راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ، بۆ چۆنێتیی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی سه‌ته‌لایته‌كه‌ی كۆمه‌ڵ.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوودا ماڵپه‌رێكی سه‌ر به كورده‌كانی باشوور، رایگه‌یاندبوو كه "میت"ی تورك هاوكاری دارایی هه‌ندێك له رۆژنامه‌ی و گۆڤاره‌كانی كوردستا ده‌كات و له‌وانه‌ش ناوی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێنابوو.