ماد نیوز: به پێی هه‌واڵێك كه له ناوخۆی وڵاته‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، رۆژی 12ی پوشپه‌ر، لاوێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانه به ناوی "فاروق پیری" كوری زنار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامییه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌و مێرمنداڵه خه‌ڵكی گوندی "دیله‌زی" ی ناوچه‌ی شپیرانی سه‌ر به سه‌ڵماس بووه و رووداوه‌كه‌ش له نزیك گوندی خۆیان رووی داوه.
شایه‌نی باسه تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی له‌وكه‌سه دیار نییه، چونكه ئه‌م گونده گوندێكی سنووری نییه و ئه‌و لاوه‌ش باری قاچاغ یان كرده‌یه‌كی نایاسایی نه‌كردووه كه رووبه‌رووی هێزه‌كانی ئینتزامی ببێته‌وه.