2008/7/7
راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی حدكا، پاك و كۆمه‌ڵه‌

هه‌ر سێ كۆمیته‌كانی حدكا، پاك و كۆمه‌ڵه‌ له‌ كانادا تۆپبارانه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و توركیا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن.

ماد نیوز: ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی کانادای کۆمه‌ڵه و PDKI  و PAK
سه‌باره‌ت به‌ تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا

رۆژی هه‌ینی 4 جولای 2008، جارێکی دیکه‌ ده‌وڵه‌ته‌‌کانی ئێران و تورکیا، به‌ بیانووی جۆراوجۆر خاکی باشووری کوردستان، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سنوورییه‌کانیان، تۆپباران کرده‌وه‌.
بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لاوازیی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سدرێژییانه‌ بووه‌ته‌ هۆکارێک بۆ ده‌سهه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ له‌ ده‌سدرێژییه‌کانیان.  
هه‌ربۆیه‌ ئه‌و تۆپبارانانه‌، زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری به‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌یاندووه‌ و به‌شێکی زۆر له‌و هاووڵاتییانه‌ ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون. 
کۆمیته‌کانی رێکخستنی PDKI و کۆمه‌ڵه‌ و PAK له‌ کانادا ، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م تۆپبارانانه‌ ،داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هێزه‌ فره‌ نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا و سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن که‌ هه‌نگاوی لێبڕاوانه‌ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ده‌سدرێژییانه‌ هه‌ڵگرنه‌وه‌ و رێگه‌ نه‌ده‌ن خاک و  خه‌ڵک و سرووشتی کوردستان به‌ بۆمبا و تۆپی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌تانه‌ بسووتێنرێن.


1- پارتی ئازادیی کوردستان
2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

کانادا
پووشپه‌ڕی 270816
6 جولای

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 12:06 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟