2008/7/6
ئێران ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی له‌ سه‌رده‌شت راگه‌یاند
هێزه‌كانی ئینتزامی ئێران رایانگه‌یاندووه‌: چه‌كدارێكی داواكراویان له‌ ئه‌نجامی پێكدادانێكدا، ده‌ستگیر كردووه‌.

ماد نیوز: هه‌واڵنێری فارس له‌ زمانی به‌رپرسی هێزه‌كانی ئینتزامی ورمی رایگه‌یاند: چه‌كدارێك به‌ ناوی "سه‌عید" كه‌ له‌مێژ بوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ داوای ده‌ستگیركردنی كرابوو، له‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا بریندار و دواتر ده‌ستگیر كراوه‌.
شه‌هنام ره‌زایی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئینتزامی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا رایگه‌یاندووه‌: سه‌عید له‌ پێكدادانه‌كه‌دا پێی فیشه‌كی به‌ر كه‌وتووه‌ و دواتر به‌ برینداری گیراوه‌ و له‌و كه‌سه‌ 187 فیشه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ یاخیبوو دانراوه‌ و چه‌ندین تاوانی وه‌كوو قاچاغی مه‌شروب و پیاودزی خراوه‌ته‌ پاڵی.
ره‌زایی ئاشكرای كردووه‌ پێكدادانه‌كانی له‌ گوندێكی سنووری به‌ ناوی "كوسه‌" روویداوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زانیاری زیاتر له‌ باره‌ی شوناسی ئه‌و كه‌سه‌ یان په‌یوه‌ندی به‌ گروپێًكی دیاریكراو بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 16:00 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟