دەقی ڕاپۆرتی گروپێك له پهرلهمانتارانی عێراقی دهربارهی بۆردومانهكانی توركیا و زهرهر و زیانهكانی ئهو كارهساته پێشكهش به پهرلهمانی عێراقی فدرال كرا.
ماد نیوز: ئهمهی خوارهوه دهقی راپۆرتهكهیه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێر سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقی بەڕێز
بەڕێزان دەستەی سەرۆكایەتی بەڕێز
خوشك و برایانی هاوكارانم
لێژنەكـــەمان لە بـــەرواری 2008_2_29 لەسەر داوای سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەندامیی ئەندامان میسال جەمال ئالوسی و سەفیە تاڵیب سوهەیل ئەوەی پێشكەشی دەكەین كورتەیەكە لەو راپۆرتەی كە داومانەتە بەڕێزتان، هیوادارین هەمووتان بیخوێننەوەو چاو بەناوەڕۆكی دابخشێننەوە لەبارەی ئەو راستیانەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركی لەسەر سنووری ئێراقی لەگەڵ توركیا، هەروەك دەزانن فڕۆكە توركییەكان تا ئێستا بەردەوام پێشێلی ئاسمانی ئێراقی دەكات و گوند و ناوچە كوردییەكان موشەك باران دەكات، هەروەها ڕاپۆرتەكە پەیوەستە بە مووشەك بارانكردنی تۆپخانە ئێرانییەكانیش لەوەتەی هاوینی رابردووەوە. راپۆرتەكە پوختەی كاری لیژنەكەمانە كە بەشێوەیەكی مەیدانی بۆ ماوەی یەك هەفتە ئەنجامماندا. تا ئێستا بارودۆخەكە هەر بەردەوامە، هەروەك دەزانن راپۆرتی یەكەممان پێش بەستنی كۆنگرەی پەرلەمانتارانی عەرەب كە لە هەولێر بەسترا پێشكەش كرا و پێش سەردانەكەی بەڕێز سەرۆك كۆمار بۆ توركیا. لە راپۆرتەكەدا ئاماژەمان بەوەكردووە دەربارەی ئەو پێشێلكارییەی سنوورەكانی ئێراق و هەروەها پێشێلكارییەكانی و بڕیارەكانی مافی مرۆڤ، هەروەها بارودۆخی مرۆیی و ناوچەكانی غەدرلێكراو لەلایەكی دیكەوەش ئاماژەی بۆ كراوە، خێزانەكانمان لەسەر سنوور كە ئێمە سەردانمان كردوون لەنێو حاڵەتێكی مرۆیی خراپدا دەژین كاریگەری دەستێوەردانە سەربازییەكانی توركیاش زۆر روون و ئاشكرایە و بەسەر ژێرخانی ئابووریشەوە جیا لە ژینگە و سامانی ئاژاڵ و خوێندن سەربەخۆیی گشتی ڕەنگی داوەتەوە. بەشی دووەم لە ڕاپۆرتەكە ئاماژە بە ژمارەی پێگەكانی سوپای توركیایە لەنێو خاكی ئێراق لە پێگە و ناوەندی سەربازی كە پێكدێت لە 3000 سەربازی توركی و هەڵگری چەكی قوڕس، چەند نەخشەیەكی ئاماری ورد دەربارەی زرێپۆشەكان و كەلوپەلە جەنگییەكان ئاماژەی بۆ كراوە، بە وێنەش ئاماژەی بۆ كراوە كە ئێمە وێنەمان گرت، سەبارەت بە بوونی سەربازی و پێگەكانی توركیا لە نێو شارەكان و نزیك قوتابخانەكان و ماڵ و رەزوباخ و بەبێ بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ناوچانە. كۆمەڵێك شایەت حاڵی خەڵكی ڕاكردوومان كۆكردۆتەوە پرسین لە جۆری چەك كە بەكارهاتووە لە مووشەكباران كردنی ناوچەكانیان و ڕوونكردنەوەی مەسەلەكە بەپێی قسەی خەڵكی ناوچەكە و بینینی خۆمان، هەروەك لە ڕاپۆرتەكەی یەكەممان ئاماژەكراوە بە ڕاپۆرتی وەزارەتی ژینگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كردووە كە سوپای توركیا گازی ژەهراوی مووشەكی عەنقودی بەكارهێناوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەكراوە، جیا لە چاندنی مین لە ناوچەكانی نێو سنووری ئێراق و نێو موڵك و ماڵی خەڵك. ڕاپۆرتەكەمان بەو شێوە سەركەوتوو نەدەبوو ئەگەر گەلی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریان نەكردباین بە هەموو لایەن و ئاستێكەوە، جیا لە ناوچە گەرمەكان لە تەواوی خاكەكانی ئێراق، لیژنەكەمان بە شەفافیەت و وردبینی تەواو كاری كردووە لەگەڵ ڕووداوەكە هەنگاوی ناوە و بێ لایەنگری لایەنێك زانیارییەكانی گەیاندووە، بەڕاستی ناوچەكە لە مەرگەسات دەژیت كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازی ڕوویداوە، ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە بەشێكە لە مەرگەساتی گەورە كە هاووڵاتیانمان لە قەزاو ناحیەكان و گوندەكانی سنووری لە سێگۆشەی توركی ـ ئێراقی ـ ئێرانی ژیان دەگوزەرێنن.
بەڕێزان…
ئێمە ئەمڕۆ داوا دەكەین هەوڵبدرێ بە هەستێكی نیشتمانی نامەكەمان كاریگەر بكەن كە برایانمان لە هاووڵاتیانی كوردستان جیا لە زیانلێكەوتووان و دەربەدەر بوان هەرچی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك بن، دەبێ هەموو لایەنە نیشتمانییەكان داوا بكەن لە ڕێگەی بەیان و ئیدانەكردنی ئەو پرسە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان جێگەی ڕێز و تەقیدیری ئێمەن دەبێ ئەو مەسەلەیە كاریگەر بكەن كە ئەمە نامەعقوڵیە خاكی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە بكەونە بەر تۆپبارانكردن و كەسیش هەڵوێستی وەرنەگرێت. هیچ جۆرە دوژمنكاریەك نابینێ لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست ئەوان دەپرسن بۆ؟ سەدان خانەوادەی دەربەدەر كرا و گلەیی ئەمە دەكەن، كە نابینرێ هەڵوێستی جددی وەربگیرێ لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار و حكوومەتی فیدراڵ و لایەنە ئێراقییەكان كە لە نێو كردەی سیاسی ئێراق بەشدارن. لە هەمانكاتدا خەڵكی سەرسنوور خۆشحاڵیان دەربڕی بەو دەستپێشخەریەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە ئەو لیژنەیەیان ناردووە و سەردانی لیژنەكە بۆ ناوچەكەیان و وەستان لە تەنیشت زەرەروو زیانەكانیان كە یەكەمجارە وەفدێكی لە بەغداوە لە پرسیان دەكۆڵێتەوە كە ئەوان دەیانگوت بەرپرسانی ئێراقی پێشتر كە سەردانی ئێمەیان دەكرد ئێمەیان دەگرت و بەكیمیا ئێمەیان دەكوشت و غەدری مێژوویان لە ئێمە دەكرد. خەڵكەكە لەوێ پێیان گوتم ئەمە فەرامۆشیە لەلایەن بەرپرسانی ئێراق كە بەرگری لە برادەرانیان ناكەن لە ڕێگەی هۆكارەكانی ڕاگەیاندن و پەیوەندی لە نێوان كەسەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و رۆشنبیران و بنەماڵە و مەرجەعە ئاینییەكان. ئەو ناوچانە بەبێ ئاماژەكردنی بەناوچەكە گلەییان لە پەرلەمان كرد سەبارەت بەبێ دەنگ بوونتان لە بەردەم ئەو پرسە و چەرمەسەریی و بێ هەڵوێستیە.
ئەنجوومەن ئێمەی ناردووە كە هەڵەكان راست بكەینەوە و گەلی هەرێمی كوردستان هەست بكەن كە ئەوان تاكە ئامانج نین، چونكە كوڕەكانی عیمارە و ئەنبار و دیالە وبەسرە سەلاحەددین پشت ئامانجی كە بەرگری دەكەین لەسەروەری گەلی ئێراق بۆ ئەوەی نامەكەمان بۆ حكوومەتی توركیا روون و ئاشكرابێت كەلەلایەن ئێراقییەكان ئاڕاستەیان كراوە دەبێ ئێمە وانیشان بدەن كە ئێراقی نوێ ئێراقی بێ جیاوازیە لەنێوان هاوڵاتی و ناوچەكە. ئامۆژگارییەكان بەدووبەش هاتووە، یەكیانی ئامۆژگاریە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، ئەویتریان بۆ حكوومەتی فیدراڵ، بەكورتی ئەو پێشەكیە بەزەروور دەزانین لەگەڵ ئامۆژگاری پێ لەسەرداگرتوو كە لەو دانیشتنە ئاماژەی پێ دەكەین هیواخوازین بڕیارێكی لەسەر بدرێت، بەهیوان دیراسەی ئەو ئامۆژگاریانە بكرێت لەرێگەی موتابەعەكردنی ئێوە لەگەڵ لیژنەوە هەماهەنگی بكرێ بەوەی چی بكرێت باشە. لەو مەسەلەیە. داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێراق دەكەم كار بە جیددی بكات بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام بەپێی ئەو ئامۆژگاری و ئالیەتانەی كە پێشكەشتانی دەكەین و زەمانێك بۆ ئێراقیەكانی لە هەرێمی كوردستان دابین بكرێ لیژنەكەمان هەڵساوە بە ئەنجامدانی هەموو فەرمانەكانی یەكە بەیەكە و دەستەی سەرۆكایەتی ئاماژە پێكراویش و ئەندامانی. سوپاس