2008/7/6
سه‌ردێری گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان
یه‌ك شه‌ممه‌، 6/7/2008

ماد نیوز:

هه‌ولێر، ژماره‌ 320
- چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان ئه‌مرۆ بگاته‌ به‌غدا
- كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ئه‌مرۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت
- تارق هاشمی: به‌ ئێرانییه‌كانم راگه‌یاند كه‌ بۆ نه‌هه‌ێشتنی ده‌ستێوه‌ردانی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره‌ رێكدكه‌وین

 

خه‌بات، ژماره‌ 2901
- شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات
- سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران هه‌ره‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز ده‌كات
- توركیا رۆڵی ناوبژیوان له‌ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌بینێت

 

كوردستانی نوێ، ژماره‌ 4616
- وه‌فدێكی یه‌كیه‌تی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیستی كرێكارانی ئیسپانی كرد
- كۆنسولی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك: مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ناوخۆییه‌ و ده‌بێت كێشه‌كانیشی له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت
- لیستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك

رۆژنامه‌، ژماره‌ 254
- ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مانگانه‌ 25 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن
- هۆشیار زێباری: ئه‌م مانگه‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌
- له‌ سلێمانی رێپێوان بۆ ئاو و كاره‌با ده‌كرێت

كوردستان راپۆرت، ژماره‌ 465
- ماوه‌یه‌كه‌ تۆری مۆبایلی ئاسیاسێل له‌ شاری كه‌ركوك تێكچووه‌ و هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن
- مه‌حمود عوسمان: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بێته‌ عێراق ناتوانێ سه‌ركردایه‌تی كورد پشتگوێ بخات
- زیاتر له‌ 30 سه‌رۆك شاره‌وانی له‌ دهۆك لاده‌درێن

هه‌واڵ، ژماره‌ 286
- كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی و كردنه‌وه‌ی كۆنسولگه‌ری توركیا له‌ كه‌ركوك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌
- شكانی وێنه‌یه‌كی بارزانی گیان له‌ ده‌ستدانی منداڵێكی لێكه‌وته‌وه‌
- پێنج راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ هه‌نده‌ران ده‌وام ده‌كه‌ن

 

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 13:06 | چینی: جۆراوجۆر
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟