به‌رپرسی كاروباری كولتووری و به‌رگری له مادده‌سركه‌ره‌كان رایگه‌یاندووه: 45% گیرۆده‌بووان به مادده سركه‌ركان له ئێران له ژێر ته‌مه‌نی 30 ساڵدان.
به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "اعتماد" چاپی ئه‌مرۆ تاران، هومان نارنجیها به‌رپرسی كاروباری كولتووری و به‌رگری له مادده‌سركه‌ره‌كان رایگه‌یاندووه: 1 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س له ئێران گیرۆده‌ی مادده سركه‌ره‌كان بوون.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئاماری تووشبووان به‌و ماددانه به زۆر زیاتر ده‌زانن، به‌ڵام "نارنجیها" جه‌ختی له‌سه‌ر راستی ئه‌و ئاماره كردۆته‌وه.
به پێی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه رێژه‌ی ته‌مه‌نی تووشبووان به مادده‌سركه‌ره‌كان 32 ساڵه.