ماد نیوز: به تاوانی نادیار 37 خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز و 6 خوێندكاری زانكۆی بابول بانگهێشتی كومیته‌ی ئینزباتی و دادگای بابول كراون.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، 37 خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز دوای ناره‌زایه‌تییه‌كانی پوشپه‌ری ساڵی رابردوو بانگهێشتی كومیته‌ی ئینزباتی زانكۆ كراون.
له نوسراوێكدا كه بۆ ئه‌و خوێندكارانه ناردراوه، رێكه‌وتی 16 پوشپه‌ر بۆ ئاماده‌بوونی ئه‌و خوێندكارانه له به‌رده‌م ئه‌و كومیته‌یه دیاریكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی له بابول له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 6 خوێندكاری زانكۆی ئه‌و شاره‌یان بانگهێشتی دادگا كردووه.
هۆكاری بانگهێشتی ئه‌و خوێندكارانه تێكدانی ئارامی گشتی و به‌شداری له كۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌كان له ساڵی رابردوودا، راگه‌یاندرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "ماد نیوز" ئاشكرای كرد كه پێی ده‌چێ له به‌ره‌به‌ری 18 پۆشپه‌ری ئه‌مساڵ كه به رۆژی خوێندكار له ئێران ناسراوه و ساڵانه ناره‌زایه‌تی خوێندكارانی به‌دوادایه، بۆ چاوترساندنی خوێندكاران كۆماری ئیسلامی ئه‌و كارانه ده‌كات.