ماد نیوز: چه‌ندین نوێنه‌ری مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی پرۆژه یاساییه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوان له ئێران ئاماده كرد و دوێنێ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد.
به پێی ئه‌م پرۆژه په‌سه‌ندكراوه، له‌مه‌ودوا ئه‌م تاوانانه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێ: چه‌ته‌یی، دزین به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌چه‌ك، ده‌ستدرێژی سێكسی، پێكهێنانی باندی فه‌ساد و له‌شفرۆشی، دامه‌زراندنی سایت و وێبلاگی فه‌ساد و كوفر، قاچاغی مرۆڤ به مه‌به‌ستی كه‌ڵك وه‌رگرتنی سێكسی، به‌ره‌ڵایی، بارمته‌گرتن به مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژی یان وه‌رگرتنی پاره.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه و تاوانبارنانیان به پێی بریاری مه‌جلیس به "موفسد فی ئه‌لرز" ده‌ژمێردرێن.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی پێیان وایه كۆمه‌ڵگای ئێران له چوارچێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌رچووه و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن سه‌قامگیری و ئاسایشی ره‌وانی بگه‌رێننه بۆ ئه‌و وڵاته.
روحوڵا حوسه‌ینیان نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دارشتنی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تاوانه له ئێران به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشووری ئێران.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیس پشتیوانی له‌و پرۆژه‌یه كردووه و به "اراده"یه‌كی به‌هێز بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوان له قه‌ڵه‌می داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس نیگه‌رانی خۆیان له‌و یاسایه ده‌ربریوه.
ئه‌و كه‌سانه پێیان وایه ده‌كرێ به ناوی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له پرۆژه‌كه باسی لێ كراوه چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وه‌كوو تێكده‌ر له بناسرێن و سه‌ركوت بكرێن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "كارگزاران" چاپی ئه‌مرۆی تاران، ئه‌و پرۆژه‌یه له ئه‌نجامی پێداگرتنی لاریجانی و حوسه‌ینیان په‌سه‌ند كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: تاوانی له سێداره‌دان ناره‌زایه‌تییه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش "مه‌حممودی هاشمی شاهرودی" سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران بریاری له سێداره‌دانی به له‌ربه‌رچاوی خه‌ڵك قه‌ده‌غه كرده‌وه و ئه‌م بریاره له به‌ندیخانه‌كاندا به‌رێوه‌ده‌چێ.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سزای له سێداره‌دان له ئێران ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر مێرمنداڵانیش رووی له زیادبوون كردووه و ئه‌م كردوه‌ش ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.