ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسخه‌یه‌كی به ده‌ستی ماد نیوز گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌نووسانی شاری قه‌ڵادزێ، وێرای ئیدانه‌كردنی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسان له ئێران داوای ئازادی كه‌ماڵ شه‌ریفغی رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی كورد ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌وه به‌یاننامه‌یه‌یه كه بۆ "ماد نیوز" ناردراوه:
به‌ڵێ بۆ ئازاد كردنی كه‌مال شه‌ریفی وسه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانی له ئێران
كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆكه به‌ئاشكرا بۆته زیندانێكی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان وهه‌مووئه‌وڕوناكبیرانه‌ی كه‌هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی ئێران بیرناكه‌نه‌وه. ڕۆژنامه‌وانان وجودابیران له‌سایه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌دا دوچاری ڕاوه‌دونان وگرتن وزیندانی كردن ده‌بنه‌وه, ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وسزای توندی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ وبارودۆخی ڕۆژنامه‌وانانی ئێران بڵاو ده‌كرێنه‌وه, كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌نووسانه . به‌سه‌رنج دان به‌و بارودۆخه‌ی كه‌ئێستا ئێران پێیدا گوزه‌رده‌كات و به‌وردبونه‌وه له‌وهه‌ڵسوكه‌وت ومامه‌ڵه تونده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان, ئێمه دڵته‌نگ و نیگه‌رانین بۆ ئاینده‌ی سه‌لامه‌تی و ژیانی ئه‌وڕۆژنامه‌نووسانه‌ی هه‌نووكه به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت له‌زیندانه تاریكه‌كانی ئێران‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. هه‌روه‌ك نیگه‌رانی قوڵی خۆشمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركرانی هاوڕێ ی هاوپیشه‌مان ( كه‌مال شه‌ریفی) كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراو به‌داخه‌وه هاوكارێكیشی به‌گولله‌ی ئه‌وهێزانه شه‌هید كرا. ئێمه رۆژنامه‌نووسانی شاری قه‌ڵادزێ وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وڕووداوه, هاوكات خوازیاریشین كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی داد په‌ره‌وه‌رانه مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌وڕۆژنامه‌وانه‌دا بكات و مافه یاسایی ومرۆییه‌كانی بپارێزێت. جگه‌له‌وه‌ش ڕوی داوامان ده‌كه‌ینه سه‌رجه‌م كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ناوه‌نده‌كانی بڕیار به‌ده‌ست و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دڵیان بۆ ئازادی بیروڕاو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ لێ ده‌دات, بۆ ئازاد كردنی گیانی كه‌مال شه‌ریفی و هه‌مووئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بن و هه‌ڵویستی مێژوویی خۆیان بنیوێنن. هاوكات داواشمان وایه كه‌هه‌موو ئه‌وڕێگا وشێوازه مه‌ده‌نی و سه‌رده‌میانه بگرینه‌به‌ر كه‌یارمه‌تی ده‌ربێت بۆگوشار خستنه‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادكردنی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانی له‌ووڵاته‌دا.
له‌گه‌ڵ رێزی بێپایانماندا
ده‌سته‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نووسانی شاری قه‌ڵادزێ
باشوری كوردستان
2/7/2008