كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستانیان دامه‌زراندووه.
ماد نیوز: به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نوسخه‌یه‌كی ده‌ست "ماد نیوز" گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حزبی شیوعی كوردستان وێرای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌م دوایانه‌ی حیزبه‌كه‌یان داوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كانی سیاسی و كرده‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی، ،هاتووه ئێمه, كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حزب گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا به نهێنی بكه‌وینه كاركردن و له كاتی گونجاوداو به دیاریكردنی خۆمان به ئاشكرا سه‌رله‌نوی حزبه‌كه‌مان دامه‌زرێنینه‌وه تا له‌خه‌باتی چینی كرێكاران و بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌وری شایسته‌ی خۆی ببینێت و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی راستڕه‌وی (یه‌مینی)بێت و هه‌نگاوی كاریگه‌ر هه‌ڵبڕێت به‌ره‌و چه‌سپاندنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی كوردستانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بانگه‌وازێك له ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه
هاوڕێیانی به‌ڕێز...
دۆست و لایه‌نگرانی خۆشه‌ویستی حزبی شیوعی كوردستان..
شیوعییه‌كانی كوردستان و دۆست و لایه‌نگره‌كانیان ساڵانی دوور‌و درێژه له‌كۆڕی تێكۆشاندا قوربانیی گرانبه‌ها پێشكه‌شده‌كه‌ن تا حزبه سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان, حزبی شیوعی كوردستان له پێشڕه‌وی خه‌باتی چینی كرێكار‌و گه‌لی كوردستاندا ئه‌ركه نیشتیمانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌جێ وبه‌ره‌و هێنانه‌دی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌و قۆناغی دواتر هه‌نگاوبنێ.
شیوعییه‌كانی كوردستان له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كوردستاندا به‌شداربوون و له‌ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تی كوردستاندا له ریزی پێشه‌وه‌دا قۆربانییانداوه‌و له راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری 91دا له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بوون, له‌م ساڵانه‌ی دواتردا حزبی شیوعی كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌و ده‌وره‌ی له ده‌ستداوه, یان زۆركزو لاواز بووه.
سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی حزب له هه‌ندێ بواردا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌و هه‌لپه‌رستانه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و په‌یره‌ِوی ناوخۆی ئاسایی حزب پیاده كردوه كه له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه:
*لادان له بیروباوه‌ڕی حزبیكی شیوعی.
* دابوون له‌پێش حزبه بۆرژوازییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یاندا له رووی سیاسی و فیكرییه‌وه‌و ره‌خنه نه‌گرتنی وه‌ك پێویست له هه‌ڵه‌و ناته‌واوییه‌كانیان, به‌شداریكردن به تاقه وه‌زیرێكی دیاریكراو له سێ كابینه‌داو، به‌مه‌ش به‌شدارنه‌بوون نه‌له‌ده‌سه‌ڵاتداو نه‌له‌موعاره‌زه‌دا. له كاتێكدا جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد یان به‌فیعلی له ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌ردا به‌شداربن یان هێزێكی موعاره‌زه‌ی ئیجابی و كاریگه‌ربن و به‌چاكی دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
* دوورخستنه‌وه‌و په‌رت و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان شیوعیی دڵسۆز له‌به‌ر هۆكاری جۆربه‌جۆرو به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنیان له‌وسیاسه‌ته‌و بێده‌نگ نه‌بوونیان له ئاست لادانه‌كانیان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی جیاوازكاری له‌نێوان شیوعییه‌كاندا.
*دووره‌په‌رێزی له‌جه‌ماوه‌ری گه‌ل و به‌رگری نه‌كردنی پێویست له ماف و داخوازییه‌كانیان و پشتگوێخستنی كار‌و چالاكی له‌ناو كرێكاران و لاوان و گه‌نجان و ئافره‌تاندا.
*ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌تایبه‌تی له ناو هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا.
*به‌ربه‌ره‌كانیی دیموكراتی و تازه‌كردنه‌وه له ژێرپه‌رده‌ی دیموكراتییه‌ت و ته‌جدیدا.
*لادان له هه‌ندێ لایه‌نی به‌رنامه‌و به‌نده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و بڕیاره‌كانی حزب و سه‌رله‌نوێ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ كۆنگره له بنه‌ڕه‌ته‌وه له جیاتیی ته‌عدیلكردنیان. ئه‌مه‌ش به ئامانجی لادانی به‌ره‌به‌ره له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبێكی شیوعی تاببێته حزبێكی لیبراڵی.
*له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا پشتگوێخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزب و رێكخراوه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان و كارنه‌كردن بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی چه‌پ وبوون به كلكی هه‌ردو حزبی حوكمڕان.
*هه‌ڵه‌كردنی گه‌وره له بواری رێكخراوه‌ییداو جیاكردنه‌وه‌ی هاوڕێ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك و دامه‌زراندنی محه‌لییه‌كی تایبه‌تی بویان و لكاندنی به حزبی شیوعی عراقه‌وه, وه‌ك حزبه‌كه‌مان كوردی بێ نه‌ك كوردستانی, یان ئه‌مه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له كوردستانیبوونی كه‌ركوك و كۆشش بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140. هه‌ر به‌م رێبازه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی رێكخراوی حزب له ئه‌لقۆش كه له قوڵایی كوردستاندایه‌و زۆربه‌یان له برا كلدان و ئاشورو سریانه‌كانن و لكاندنی به حزبی شیوعی عراقه‌وه.
*بێده‌نگبوون وخۆگێلكردن له ئاست فایلداره هاوكاره‌كانی ده‌زگاكانی موخابه‌رات له‌ناو حزبداو, باسكردنی یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه له چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبدا, كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك دواخرا, به‌مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی, له‌كاتێكدا چه‌ندان بابه‌تی له‌وجۆره له ساڵانی پێشودا له ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره چاره‌سه‌ركراون.
*ئه‌مانه‌وگه‌لێك لایه‌نیتر كه هه‌ریه‌كێك له ئه‌ندامانی حزب بگریت ژماره‌یه‌ك له لادان و كه‌مته‌رخه‌میی مه‌كته‌بی سیاسیت بۆ باسده‌كات.
بۆیه ئێمه, كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حزب گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا به نهێنی بكه‌وینه كاركردن و له كاتی گونجاوداو به دیاریكردنی خۆمان به ئاشكرا سه‌رله‌نوی حزبه‌كه‌مان دامه‌زرێنینه‌وه تا له‌خه‌باتی چینی كرێكاران و بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌وری شایسته‌ی خۆی ببینێت و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی راستڕه‌وی (یه‌مینی)بێت و هه‌نگاوی كاریگه‌ر هه‌ڵبڕێت به‌ره‌و چه‌سپاندنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی كوردستانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار.
بۆیه بانگه‌وازمان ئاڕاسته‌ی هاوڕێیانی ئێستا‌و پێشووی حزب و دۆست و نیشتیمانپه‌روه‌رانی پێشكه‌وتنخوازده‌كه‌ین كه به رێگای جۆربه‌جۆر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن و هاوكاریمان بكه‌ن و ئه‌م بانگه‌وازه‌مان بڵاو بكه‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵده‌كه‌ین و هیوادارین له ده‌نگوباس و راوبۆچوون و پیِشنیاری خۆیان ئاگادارمان بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتووبێ خه‌باتی شیوعییه‌كانٍ بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان..
ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان
هه‌ولێر كۆتایی حوزه‌یرانی
2008
kurdistan.communist@yahoo.com