ماد نیوز: هه‌واڵنێری فارس كه نزیكه له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی ماك‌و و چاڵدران رووبه‌رووی هێزێكی پژاك بوونه‌وه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سوریه و توركیا بوون."
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌و پێكدادانه‌دا 1 گه‌ریلای پژاك كوژراوه و 2 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه برینداره‌كان كه‌وتونه ده‌ستی سوپای پاسداران و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "عارفیه"ی ورمێ راگواستراون.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی سه‌رچاوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ ماڵپه‌ری سبه‌ی له زمانی رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركیا رایگه‌یاندبوو: له پێكدادانه‌كانی چالدراندا 3 گه‌ریلا كوژراون و 2ی دیكه‌ش به دیل گیراون.
شایه‌نی باسه ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌باح" له لایه‌ن جێگری فه‌رمانده‌یی سوپای ناسراو به "عاشورا" پشت راستكراوه‌ته‌وه.
عه‌لی اكبر پور جه‌مشیدیان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستكردۆته‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی توانیوێتی 3 گه‌ریلای پژاك له پێكدادانێكدا بكوژێ و 2 دیكه‌ش بریندار بكات.
تا ئێستا راستی و ناراستی هیچ كام له‌و دوو هه‌واڵه له لایه‌ن سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پشت راستنه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵانه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی ئێرانی و توركی، پژاك رایگه‌یاند: به نیشانه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له كوشتنی سێ لاوی مه‌ریوانی له به‌راوری 17 مانگ له نزیك ناوچه‌ی داڵانپه‌ر سه‌ر به ورمێ، هێرشیان كردۆته سه‌ر ترۆموبیلێكی سوپای پاسداران و له ئه‌نجامدا 10 پاسدار كوژراون.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی پژاكیش له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه دانی پێ نه‌نراوه.