ماڵپه‌رێكی ئینتێرنێتی كورده‌كانی باكوور كه له ناوخۆی وڵاته‌وه به‌رێوه‌ده‌چێ ناوی 4 گوڤار و رۆژنامه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ده‌زگای سیخۆری توركیا یارمه‌تی داراییان ده‌كات.
ماد نیوز: ماڵپه‌ری "یه‌نی ئۆزگور پۆلێتیكا" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه: ده‌زگای زانیاری توركیا(MIT) ئه‌م دوایانه 9 بنكه‌ی سیخۆری له كوردستان دامه‌زراندووه و مه‌به‌ست له‌و كاره‌ش په‌رپێدانی ئامانجه‌كانێتی.
ئه‌م ماڵپه‌ره رایگه‌یاندووه: ئه‌ندامانی میت هاتوچۆی رۆژنامه‌كانی باشوور ده‌كه‌ن و هه‌وڵی خۆنزیك كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ناوی 4 گۆڤار و رۆژنامه‌ی هێناوه كه "میت"ی توركیا له به‌رامبه‌ر یارمه‌تی دارایی هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و بڵاوكراوانه "دژی PKK و خه‌باتی باكوور" نوسینیان هه‌بێ.
ماڵپه‌ری "پۆلێتیكا" ئه‌و كرده‌وه‌ی "میت"ی توركیای به پیلانێك بۆ دروستكردنی شه‌ری ناوخۆیی كوردان وه‌سف كرد.
ناوی ئه‌و رۆژنامه و گوڤارانه‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوون كه "MIT" یارمه‌تی دارایی داون به‌و شێوه‌یه‌یه: رۆژنامه‌ی ئاوێنه، كۆمه‌ڵ و گۆڤاری هه‌فتانه و شه‌قام.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به تایبه‌تی باسی له رۆژنامه‌ی ئاوێنه كردووه كه بنكه‌كه‌یان له "سلێمانی"یه و ئه‌ندامانی میت خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌و شوێنه.
تا ئێستا هیچ كام له‌و رۆژنامانه له‌و باره‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان نه‌داوه.