2008/6/29
كه‌سێك له‌ ورمێ كوژرا
به‌ هۆی ته‌قه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ ورمێ كه‌سێك كوژرا.

ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ "ماد نیوز"ی راگه‌یاند: شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7ی پوشپه‌ر، له‌ سه‌ر رێگه‌ی نێوان سێرۆ- ئه‌خیان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ دوو كه‌سی خه‌ڵكی گوندی سێرۆ كرد و یه‌كێكیان كوشت.
به‌ هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بێهزاد عوسمان نه‌ژاد كوردی نه‌عمان ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دا و ئامۆزاكه‌ی ره‌فعه‌ت عوسمان نه‌ژاد بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ پێی رایگه‌یاندین: تا ئێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ دیار نییه‌ و شوناسی چه‌كداره‌كانیش ئاشكرا نه‌كراوه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 12:40 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟