2008/6/29
كێشه‌ی خێزانی قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ ژنێك له‌ ورمێ خۆی سوتاند.

ماد نیوز: به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ناوخۆی وڵاته‌وه‌ به‌ ماد نیوز گه‌یشتووه‌، كچێكی خه‌ڵكی گوندی "دزه‌ی سیاووش" سه‌ر به‌ ورمێ خۆی سوتاند و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.
نزیكه‌كانی ئه‌و كچه‌ قوربانییه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، هۆكاری ئه‌و خۆكوژییه‌یان بۆ كێشه‌ی خێزانی ناو بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه‌ گه‌راندۆته‌وه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 12:38 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟