مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگێشتێكی فه‌رمیی گه‌یشته وڵاتی لیبیا و له‌گه‌ڵ موعه‌ممه‌ر قه‌زای سه‌رۆكی لیبیا كۆبۆوه.
ماد نیوز: ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ رایانگه‌یاند: له‌به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات ئێواره‌ی دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمیی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا گه‌یشته شاری سیرت و له‌لایه‌ن موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیاوه پێشوازیی لێكرا .
بارزانی وێرای ده‌ربرین و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ قه‌زافی كه به‌رده‌وان پشتگری له گه‌لی كور كردووه هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی خواست و قه‌زافی وه‌كوو دۆستێكی گه‌لی كورد ناوه‌زد كرد.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن دایین رووداوه‌كانی عێراق و ناوچه‌یان تاوتۆكرد.