ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانی پارتی گه‌لی كۆماری (CHP)ی توركیا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌دا ناگونجێ، بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه پێشنیارنامه‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌ی 23هه‌می رێكخراوی ناوبراو به‌رهه‌ڤـ ئاماده ده‌كرێت.
ماد نیوز: هه‌واڵنێری كوردستان میدیا له زمانی ماڵپه‌ڕی CNNTURK ئاشكرای كرد، ره‌نگه سه‌رۆكی گشتیی CHP دێنیز بایكاڵ، به‌م هۆیه‌وه له كۆنگره‌ی بیست‌و سێهه‌می ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست‌و به‌شداری نه‌كات. ناوبراو یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌یه.
بریار وایه بیست‌و سێهه‌مین كۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست له نێوان 30ی ژووئه‌ن هه‌تا 2ی جوولای 2008ی زایینی له شاری ئاتێن، پایته‌ختی وڵاتی یووناندا به‌ڕێوه بچێت.
هه‌تا ئێستاش دێنیز بایكاڵ به‌شداری خۆی له‌و كۆنگره‌یه‌دا راینه‌گه‌یاندووه ، هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست كه تێیدا هاتووه: "CHP نه حیزبێكی سۆسیالیسته‌و نه دێموكراتیشه".
به‌رپرسانی پارتی كۆماری توركیا تا ئێستا له‌و باره‌یوه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
پێی ده‌چێ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی پارتی كۆماری له‌به‌رامبه‌ر ئازادی بیر‌ورا له توركیا بۆته هۆی ناره‌زایه‌تی به‌رپرسانی ئینتێرتاسیۆنال سۆسیالیست و ئه‌م بریاره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
CHP به‌هێزترین پۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی توركیایه كه هه‌وڵی نابراو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی یاسای سه‌رپرشیی ژنان بۆ هۆی ئه‌وه‌ی دادگای باڵای توركیا په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبوه‌شێنێ و جارێكی دیكه سه‌رپۆشی ژنان له ناو زانكۆكاندا قه‌ده‌غه كرایه‌وه.
ئه‌و كرده‌وه‌ی پارتی كۆماری گه‌لی توركیا قه‌یرانێكی سیاسی لێ كه‌وتۆته‌وه و گۆره‌پانی سیاسی توركیای به‌ره‌وه هه‌ڵدێر بردووه.
كوردستان میدیا له‌و باره‌یوه رایگه‌یاند: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌ندامی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیسته‌و به شاندێكی پایه‌به‌رزه‌وه له 23یه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا به‌شداری ده‌كات.