ماد نیوز: به پێی هه‌واڵی كوردستان میدیا، ته‌ها ئه‌حمه‌دی، تێكۆشه‌رێكی سیاسی شاری سنه له لایه‌ن دادگای سنه‌وه حوكمی 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ته‌ها ئه‌حمه‌دی رێكه‌وتی 1ی رێبه‌ندانی 1386 له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
رۆژی 22ی جۆزه‌ردان داوای حوكمی ئێعدامی بۆ كرا‌و و له دادگاییكردنی دووه‌مدا كه بێ به‌شداریی پارێزه‌ر‌و بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ پڕنسیپێكی دادگایی كردن به‌ڕێوه چوو، حوكمی قورسی 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
جێگه‌ی باسه ته‌ها ئه‌حمه‌دی به هاوكاری له‌ته‌ك حیزبێكی كوردستانیی دژبه‌ری رێژیم‌دا تۆمه‌تبار كراوه.