له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاندووه: له پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا له ناوچه جیاجیاكانی توركیادا 15 سه‌رباز كوژراون.
ماد نیوز: به پێی بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له كاتژمێر 6ی به‌ری به‌یانی دوینێ هه‌ینی هێزێكی گه‌ریلا هێرشی كردۆته سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی سه‌ربازی تورك.
ئه‌و رووداوه له سه‌ر رێگه‌ی نێوان دیاربه‌كر و بینگۆل هاتۆته ئاراوه و زیانێكی زۆر به سوپا گه‌یه‌ندراوه.
له‌و هێرشه‌دا 10 سه‌رباز كوژراون كه 2 یان پله‌داری سه‌ربازی بوون و هه‌روه‌ها 10 دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی 4 كه‌سیان سه‌خته.
دوای ئه‌م رووداوه سوپای توركیا ده‌ستی به بۆردومانی گوندی "هادیك" كرد و له ئه‌نجامدا زه‌وییه‌كی زۆر ئاگری تێبه‌ر بوو.
ئه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاندووه: HPG له شه‌مدینلی چالاكییه‌كی ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامدا 4 سه‌ره‌بازی دیكه كوژراوه.
له چالاییه‌كی دیكه‌دا له نزیك چیای ره‌ش له زنجیره‌شاخه‌كانی گابار، هێرش كراوه‌ته سه‌ر نه‌فه‌رهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی و له ئه‌نجامدا 1 سه‌ربازی تورك كوژاوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا كه ئه‌مرۆ بڵاوبۆته‌وه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاندووه: دوینی له پێكداانێكدا له گیره‌سون، 2 سه‌ربازی تورك كوژراون.
به پێی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌م رووداوه له كاتژمێر 10:45 ده‌قیقه‌ی به‌ری به‌یانی دوینێ هاتۆته ئاراوه و تیایدا 3 سه‌ربازی بریندار بوون.