ماد نیوز: ئاژانسی هه‌واڵی جیهان رایگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی به هۆی ده‌ستدرێژی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر مینی بوسێك له نزیك گوندی "چاكربه‌ی" سه‌ر به شاری وان، 4 كه‌س كوژران و 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری ئه‌و گرژیه‌ی بۆ بوونی كێشه‌ی عه‌شایری (كێشه‌ی خوێن) گه‌راندۆته‌وه.
فرات نیوز له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وان گواستراونه‌ته‌وه و سوپای توركیا بۆ كۆنترۆڵی ناوچه‌كه، ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی گرتووه.