ماد نیوز: به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری چاوه‌دێر، سه‌عات پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له سه‌ر سنوری شارۆچكه‌ی پێنجوێن و له نزیك مه‌رزی سیاگوێز چه‌ند تیرۆریستێكی سه‌ر به گروپی ئه‌نسارولئیسلام له كاتی دانانی بۆمب دا بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور ، بۆمبه‌كه به خۆیان دا ته‌قیه‌وه و دوانیان كوژران.
ئه‌و تیرۆریستانه له‌سه‌ر رێگای سیاگوێز _ گۆڵێ سه‌رقاڵی دانانی بۆمبێك بون بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور به‌ڵام به‌خۆیان دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو تیرۆریسته به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه پارچه پارچه بون و لاشه‌كانیان به‌جێ ماوه و یه‌كێكیشیان ئێرانی بووه.
شوناسی ئه‌و كه‌سانه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه دیاره كه ئه‌و تیرۆریستانه له ئێرانه دزه‌یان كردۆته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.