2008/6/26
سه‌ردێری گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان
پێنج شه‌ممه‌، 26/6/2008

ماد نیوز:

هه‌ولێر، ژماره‌ 314
- ئه‌مه‌ریكییه‌كان نازانن كه‌ ره‌وشی هه‌رێم له‌ عێراق جیاوازه‌
- كورده‌ فه‌یله‌ییه‌كان دۆسیه‌ی جینۆساید ئاماده‌ ده‌كه‌ن
- عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانی كه‌ركوك به‌ هیچ جۆرێك مافی ده‌نگدانیان نییه‌

 

خه‌بات، ژماره‌ 2891
- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌مریكا و باڵوێزی به‌ریتانیا كرد
- حكومه‌تی كوردستان و كۆریای باشووی گرێبه‌ستێك بۆ گه‌ران به‌ دوای نه‌وت مۆر ده‌كه‌ن
- یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ باس له‌ زێده‌بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ توركیا ده‌كه‌ن


كوردستانی نوێ، ژماره‌ 4608
- سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بوش له‌ كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌
- وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد
- ژنێك دوای چه‌ند جار بێزاركردنی له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌، خۆی سوتاند


ئاسۆ، ژماره‌ 754
- هه‌موو قوربانییه‌كانی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نه‌جه‌ف كوردن
- كورد داوای گۆرینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
- ژنێك پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت


هاوڵاتی، ژماره‌ 434
- پیاوێكی 70 ساڵان له‌گه‌ڵ سێ كوریدا ماوه‌ی 8 ساڵه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تییه‌وه‌ بێسه‌روشوێن كراون
- حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا مۆر كردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی
- نیهادبارزانی ساڵ و نیوێك داڵده‌ی تۆمه‌تبارێك ده‌دات


كوردستان راپۆرت، ژماره‌ 460
- گه‌نجانی هه‌ولێر داوا ده‌كه‌ن پاركه‌كان شه‌و تا به‌یانی كراوه‌ بن
- یاسای له‌ سێداره‌دان دژی سه‌روه‌ری و به‌های مرۆڤایه‌تییه‌
- په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاركردن به‌ پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان به‌ رێگر ده‌زانی

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 13:04 | چینی: جۆراوجۆر
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟