له چه‌ند شوێنی جیاجیای توركیادا گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان توانیویانه زیانێكی زۆری ماددی و گیانی بگه‌یه‌ننه سوپای توركیا.
ماد نیوز: ئاژانسی فرات رایگه‌یاند: HPG، باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتی هێرش بۆ سه‌ر سه‌ربازخانه‌یه‌كی سوپای توركیای وه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌و سه‌ربازخانه‌یه له ناحیه‌ی "ئیسلاحیه"ی سه‌ر به ویلایه‌تی ئه‌نته‌ب هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌و هێرشه‌ی HPGدا سه‌ربازێكی تورك كوژراوه 14 دیكه‌ش بریندار بوون. برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ربازی ئه‌نته‌ب و ئانكارا و ئه‌سكه‌نده‌رون ناردراون.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه برینی 2 سه‌رباز سه‌خته و جێگای مه‌ترسی بووه.
له‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زیانێكیان پێی نه‌گه‌یشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێری "NET GAZETE"، رایگه‌یاند: له دیابه‌كر و له پێكدادانێكدا له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای تورك ناسراو به هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ربازێكی تورك كوژراوه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه پێكدادانه‌كه له كاتژمێر 3ی نیوه‌شه‌و رووی داوه و شوێنی رووداوه‌كه‌ش گوندی "كورشونلو" سه‌ر به ناحیه‌ی دیجله‌ی دیاربه‌كر راگه‌یاندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی PKK توانیویانه كه‌ڵك له شه‌و وه‌ربگرن و ئه‌و زیانه به هێزه‌كانی سوپا بگه‌یه‌نن.
ناوی سه‌ربازه كوژراوه‌كه "ئه‌رهان چالشكان" راگه‌یاندراوه و خه‌ڵكی شاری "ئه‌لازیغ"ه.
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندرا، هێزه‌كانی گه‌ریلا هێرشیان كردۆته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی هه‌ككاری.
یه‌كێك له هێرشه‌كانی له ناحیه‌ی شه‌مدینلی بوو كه گه‌ریلاكان به چه‌كی قورس بنكه‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی توركیایان بۆردومان كرد.
له هێرشێكی دیكه‌دا گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان به رۆكه‌ت و تۆپ، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپا.
له زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و هێرشانه هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه.
سوپای تورك دوابه‌دویا هه‌ر هێرشێكی گه‌ریلا، به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسمانی ئۆپێراسیۆنێكی به‌بڵاوی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسی جیهان ئه‌مرۆ رایگه‌یاند: تا ئێستاش شه‌رۆپێكدادان له ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری دیابه‌كر درێژه‌ی هه‌یه.