ماد نیوز: ئه‌حمه‌دی باتبی، چالاكی خوێندكاری كه به كه‌فاڵه‌ت له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رچوبوو، به یارمه‌تی ته‌شكیلاتی نه‌هێنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هاته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ كاناڵی ته‌له‌فزیۆنی "تیشك"، ئه‌حمه‌دی باتبی، چالاكی سیاسی-خوێندكاری باسی له بارودۆخی خۆی له ناو به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا و چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنی له ژێر چنگی كۆماری ئیسلامی كرد.
باتبی له وتووێژه‌كه‌یدا وێرای سوپاس له ته‌شكیلاتی نه‌هێنی حیزبی دێموكرات، رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پرسم به لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه له زانكۆ كرد و دوای په‌یوه‌ندی ئه‌وان به سكرتێره‌وه، بریاریان دا كه له ئێران بمهێننه ده‌ره‌وه.
باتبی باسی له ره‌وشتی خراپ به‌ندكراوه‌كان كرد و گوتی: به‌شی زۆری به‌ندكراوه‌كان كوردانی شوناس خوازن.
دواتر باسی له بارودۆخی سیاسی ئێران دوای شۆرشی گه‌لانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1357 كرد و گوتی: ئه‌و شۆرشه گه‌وره‌ترین پارادۆكسی شوناسی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران دروست كرد.
ئه‌و چالاكه خوێندكارییه هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت كه فریوی ره‌تی ریفۆرمی ناو كۆماری ئیسلامیان خواردووه و گوتی: خاته‌می كه‌سێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه سیسته‌مه و بروای به‌و چوارچێوه‌یه هه‌یه و نابێ چاوه‌روانی زیاتری لێبكرێ.
باتبی له درێژه‌دا باسی له باشترین سیسته‌م كرد بۆ داهاتووی ئێران و گوتی: ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه ناڵێم كه ئێوه پێتان خۆش بێ، ئه‌مه بیرورای منه و بروام پێی هه‌یه، فدرالیزم باشترین سیسته‌مه بۆ داهاتوو ئێران چونكه ئێران وڵاتێكی فره‌ییه، له رووی نه‌ته‌وه‌یی.
باتبی له‌و باره‌یه‌ه‌وه گوتی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگی به كولتوور و شوناسی خۆی ده‌دات و له دوای هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له ئێران‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه مافیان نه‌دراوه‌تێ له ئێران جیاده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش مافی خۆیان، بۆیه ته‌نیا رێگه‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ئێران سیسته‌می فدرالیزمه. به‌و شێوه‌یه مافی هه‌موویان پارێزراوه، كه‌س ده‌ستدرێژی ناكات بۆ سه‌ر مافی كه‌س و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌بێ.
له كۆتاییدا باتبی جارێكی دیكه سوپاس نه‌ته‌وه‌ی كوردی كرد كه توانیویانه دوای 30 له به‌ندی كۆماری ئیسلامی رزگاری بكه‌ن و هه‌روه‌ها سوپاسی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران"ی كرد و هیوای خواست كه بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌و پارته سیاسییه و كوردان بداته‌وه.