سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی 7 گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی له ئه‌شكه‌وتێكدا كوشت و خۆی ته‌سلیم به توركیا كردۆته‌وه، دادگای تورك ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، بریاری 7 جار به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كوردكوژه‌دا سه‌پاندووه.
ماد نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "netgazete"، گه‌ریلایه‌كی پارتی كرێكرانی كوردستان به ناوی كۆدی "بروسك" دوای ئه‌وه‌ی 7 گه‌ریلای هاورێی خۆی كوشت، خۆی ته‌سلیم به سوپای توركیا كردۆته‌وه و دادگای شاری دیابه‌كر، بریای 7 جار به‌ندی هه‌تاهه‌تایه بۆ بكوژی ئه‌و 7 گه‌ریلایه ده‌ركرد.
ئه‌م بریاره دوینێ سێشه‌ممه ده‌رچوو.
بریاره‌كه به پێی یاسای سزای تورك و مادده‌ی 1/82 ده‌ركراوه.
"بروسك" دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وتێكدا له ناحیه‌ی "قلوپ" سه‌ر به دیاربه‌كر ئه‌و 7 گه‌ریلایه ده‌كوژێ، خۆی ته‌سلیم به سوپای توركیا كرد و چاوه‌روانی ئه‌و بوو كه خه‌ڵات بكرێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانییه‌كه‌ی دادگای دیابه‌كر به تاوانی به‌شداری له شه‌ر و رێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بریار ی 7 جار به‌ندی هه‌تاهه‌تایه‌ی بۆ دیاریكرا.
ناوی راستی بروسك، "گ.ئ" راگه‌یاندراوه.