ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی له مه‌هاباد چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماری ناوه‌نده‌كانی به‌سیج و شێوازی كاركردنی ئه‌و بنكانه بۆ "ماد نیوز"ی ئاشكرا كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له مه‌هاباد زیاتر له 16 ناوه‌ندی به‌سیج به شێوه‌یه‌كی چالاكانه كار ده‌كه‌ن و به‌پرسانی سه‌ربازی ناوچه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی كاروچالاكی ئه‌و ناوه‌ندانه بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاریكردووه.
ناوه‌نده‌كانی به‌سیج راسته‌وخۆ له‌ژێ چاوه‌دێری سوپای پاسدارانی ئه‌و شاره كار ده‌كه‌ن و هاوكات له‌گه‌ڵ یامه‌تی دارایی سوپای پاسداران، فه‌رمانداری مه‌هاباد پشگری ته‌واوی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه بۆی ئاشكرا كردین: كه‌سێك به ناوی محه‌ممه‌د عه‌لی داعی، كه جێگری فرمانداری مه‌هاباده ئه‌ركی یارمه‌تیدانی ناوه‌نده‌كانی به‌سیجی پێی سپێردراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی وه‌رزی هاوین ده‌بێ بنكه‌كانی به‌سیجی لاوانێكی زیاتر بۆ لای خۆیان رابكێشن.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌پرسی كاروباری كولتووری به‌سیجییه‌كانی مه‌هاباد ناوی "وه‌لیوڵا حه‌یده‌ری"یه كه له مانگه‌كانی هاوینیدا به یارمه‌تی فه‌رمانداری و سوپای پاسداران ده‌بێ كار بۆ په‌رپێدانی چالاكی به‌سیجییه‌كان له‌و شاره بكه‌ن.
له‌و ناوه‌ندانه‌دا به یانووی فێركردنی پیشه وانه‌ی ئایدیۆلۆژی به لاوان ده‌گوترێته‌وه.
له‌م دوایانه‌دا بۆ زیاتر راكێشانی سرنجی لاوان تیپه‌كانی وه‌رزشی دامه‌زراوه و هه‌وه‌رها هه‌ندێك له وانه‌كان وه‌كوو خه‌یاتی و... له مزگه‌وته‌كان به‌رێوه‌ده‌چێ، چونكه زۆریه‌ك له لاوان ئاماده نین بچن بۆ بنكه‌كانی به‌سیج.