ماد نیوز: راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌مرۆ بڵاویان كرده‌وه كه سیخۆرێكی ئێران كه بۆ ده‌زگاكانی زانیاری ئێران كاری ده‌كرد، له ویلایه‌تی" هه‌رات" ده‌ستگیر كراوه.
به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و كه‌سه ناوی "محه‌ممه‌د قه‌زوینی"یه و به تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌هێنییه‌كانی سه‌ربازی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌ستگیر كراوه.
ره‌حمه‌توڵا سافی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سنووری ئه‌فغانستان له‌و باره‌یه‌وه رايگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه ئێرانییه له سنووری ویلایه‌تی "نیمروز"ه‌وه هاتۆته ناو ئه‌فغانستان و شه‌ممه كاتێك ده‌ستگیر كرا هیچ پێناسێكی پێی نه‌بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك نه‌خشه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی "هه‌رات"، سه‌ربازخانه‌ی "207ي زةفةر"و هه‌روه‌ها كروكی ناوه‌ندی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(یۆناما)ی لێ گیراوه.
ئه‌و فه‌رمانده پۆلیسه‌ی ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: محه‌ممه‌د قه‌زوینی دوای ده‌ستگیر كردنی ئاشكرای كردووه كه ویستویه‌تی له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا له سه‌ربازخانه‌ی 207 (سه‌ر به سوپای ئه‌فغانستان) دابمه‌زرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "العربیه" سه‌ركۆنسولی ئێران له ویلایه‌تی هه‌رات ئه‌و لێدوانانی به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌فغانستانی ره‌تكردۆته‌وه.
شایه‌نی باسه پێشتریش له رێكه‌وتی 6/5/2008 كه‌سێكی ئێرانی به تاوانی سیخۆری و نه‌خشه هه‌ڵگرتن له بنكه‌كانی سه‌ربازی له ویلایه‌تی "خۆست" ده‌ستگیر كرابوو و دواتر دانی به تاوانه‌كه‌ی دانابوو كه له لایه‌ن ده‌زگاكانی زانیاری كۆماری ئیسلامییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌فغانستان راسپێردراوه.