2008/6/24
سه‌ردێری گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان
سێ شه‌ممه‌، 24/6/2008

ماد نیوز:

هه‌ولێر، ژماره‌ 312
- چاوه‌روان ده‌كرێ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه‌
- وتاره‌كه‌ی بارزانی جێی سرنجی سیاسه‌تمه‌دارانی ئیتاڵیا بووه‌
- شه‌ش مانگه‌ وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی رێزلێنانی راگرتووه‌
- بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ جیهاندا چالاكڤانێكی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ 11 ساڵ زیندان سزا درا

 

رۆژنامه‌، ژماره‌ 249
- ئازادی راده‌ربرین له‌ كوردستاندا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه‌
- ئه‌مرۆ زیاده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یه‌كلاییده‌كرێته‌وه‌
- وه‌زیره‌كان ئاگاداری گۆرانكاری حكومه‌ت نین


خه‌بات، ژماره‌ 2889
- به‌غدا.. پارتی و یه‌كیه‌تی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كۆبونه‌وه‌
- هه‌فته‌ی دادێ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوسینگه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌

كوردستانی نوێ، ژماره‌ 4606
- بریاره‌ له‌مرۆوه‌ كۆبونه‌وه‌ ره‌سمییه‌كانی وه‌فدی هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌ست پێی بكات
- مالكی، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌رۆدغان كۆده‌بنه‌وه‌
- ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات

 

ئاسۆ، ژماره‌ 752
- هاورده‌ قه‌ره‌بووكراوه‌كان مافی ده‌نگدانیان نابێ له‌ كه‌ركوك
- حكومه‌ت و په‌رله‌مان كار بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌م
- ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌مترخه‌مه‌ له‌ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفالدا


كوردستان راپۆرت، ژماره‌ 459
- پارتی و یه‌كیه‌تی رێگرن له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرین و دیموكراسی
- به‌ هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ ته‌نها له‌ شاری هه‌ولێر 370 كه‌س رووبه‌رووی مه‌ترسی مردن بۆته‌وه‌
- ئه‌نجومه‌نی كه‌مپی كاوه‌ی په‌نابه‌ران 9 مانگه‌ چاوه‌رێی وه‌ڵامی ئاسایشی گشتییه‌

میدیا، ژماره‌ 344
- د.فوئاد حوسێن: ناكرێت لایه‌نێك له‌ حكومه‌ت به‌شدار بێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ش قسه‌ به‌ حكومه‌ت بڵێ
- هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر 300 گرام تریاك و كیلۆیه‌ك جیوه‌ داده‌گرن
- فه‌رمانده‌یه‌كی گشتی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له‌ موسڵ ده‌ستگیر ده‌كرێ

 

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 10:45 | چینی: جۆراوجۆر
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟