دوای په‌سه‌ندكردنی گه‌مارۆی زیاتر له‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كیه‌تییه ده‌كات.
ماد نیوز: یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به پێی پرۆژه بریارێكی په‌سه‌ندكراوه، ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كانی بانكی میللی ئێران كه گه‌وره‌ترین بانكی ئێرانییه، داگرت.
پێشتریش ئه‌مریكا گه‌مارۆی خستبۆ سه‌ر داراییه‌كانی ئێران.
ئه‌و كرده‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بۆ هۆی ناره‌زایه‌تی به‌رپرسانی ئێران و دۆینێ محه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری وڵاته‌كه‌ی به به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا راگه‌یاند.
حوسه‌ینی گوتی: ئه‌م كارانه خزمه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌ن ناكات به‌ڵكوو هه‌ره‌شه‌ی تێكچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كات.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆماری ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی كرد و گوتی: ئێمه له‌سه‌ر كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و سیاسه‌تی گێزه‌ر و گورز ناتوانی فریومان بدات.
یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێیان وایه كه بانكی میللی یارمه‌تی دارایی به پرۆژه‌كانی ناوه‌كی ئێران ده‌دات.
ئه‌مانه له كاتێكدایه كه خواستی به نوسراوی وڵاتانی 1+5، هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن خاڤیه‌ر سۆلانا به‌رپرسی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به ده‌ستی به‌رپرسانی ئێرانی گه‌یشت.
ده‌گوترێ له‌و نامه‌یه‌دا به‌رپرسانی 6 وڵاتی به‌هێزی جیهان داوایان له ئێران كردووه واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بێنێ و له‌به‌رامبه‌ردا یارمه‌تی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی بنكه ناوه‌كییه‌كانی ئاشتیخوازانه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش به ئێران ده‌كرێ.
وڵاتانی 1+5 پێیان وایه مه‌به‌ستی ئێران له‌په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی ناوه‌كی، به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كییه نه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه.