به به‌شداری كوردانی دانیشتووی تاران، ئه‌مرۆ پێشانگایه‌كی فۆتۆگراف كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تایبه‌ت به كیمیابارانی سه‌رده‌شت له خۆیه‌وه ده‌گرێ، له تاران ده‌كرێته‌وه.
ماد نیوز: به پێی هه‌واڵێك كه به ماد نیوز گه‌یشتووه، زیاتر له 30 وێنه‌ی رش و سبی له قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی سه‌رده‌شت ئه‌مرۆ ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی بینه‌رانی تارانی.
قادر عاقلی لاوێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵانه‌یه كه له دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه ئه‌ركی خسته رووی ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به شێوه‌ی فۆتۆگراف، وه‌ستۆ گرتووه.
پێشانگای فۆتۆگرافی كیمیابارانی سه‌رده‌شت له ئه‌مرۆوه و بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ له هۆڵی "ماڵی وێنه‌گرانی ئێران" درێژه به كاری خۆی ده‌دا.
سه‌رده‌شت یه‌كه‌مین شار بوو كه له رێكه‌وتی 7ی پوشپه‌ری 1366( 1987) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی روخاو كیمیاباران كرا.
له‌و كاره‌ساته‌دا به هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندار بوون و تا ئێستاش پاشماوه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته وه‌كوو نه‌خۆشیه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی برینداره‌كان ماوته‌وه.
ئه‌و رووداوه له شه‌ری عێراق و ئێران‌دا رووی دا،به‌ڵام كه‌متر كه‌وته به زوومی كامێراكانی جیهان و جیهانیان له‌و كاره‌ساته ئاگادار نه‌كرانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماد نیوز رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ئاماده نه‌بووه هیچ یارمه‌تییه‌كی ئه‌و وێنه‌گره بدات و له ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه كاری به‌رده‌وامه‌دا، "عاقلی" به ته‌نیایی ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و كاره.
ته‌نیا یه‌كێك له وێنه‌كان كه ئاخرین وێنه‌ی پێشانگاكه‌یه به شێوه‌ی ره‌نگی دانراون كه ئه‌ویش نیشان له ئۆمێدواری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ره‌نگینه.