ماد نیوز: لقی 15ی دادگای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی سزای 11 ساڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند ده‌ركرد.
كه‌بودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستانه‌وه و به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرورای دژی شۆرش، سزا دراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵنێری كوردستان میدیا، نه‌سرین ستووده، پارێزه‌رێكی كه‌بوودوه‌ند، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، وتی: "پارێزه‌رانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه له‌م حوكمه ناڕازین‌و ده‌ركردنی وه‌ها حوكمێك زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ره".
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: پارێزه‌ره‌كان له ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا ناڕه‌زایه‌تی له‌م حوكمه ده‌رده‌بڕن‌و هیوادارین دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له به‌رچاو بگرێ.
به وته‌ی ستووده، مه‌حكوومكردنی كه‌بوودوه‌ند به 11 ساڵ زیندان به تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕاكانی، دژی مافه‌كانی مرۆڤـ و په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانه.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له 10ی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوودا له تاران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له به‌ندیخانه‌دایه.
ره‌وشی جه‌سته‌یی ناوبراو له به‌ندیخانه‌ی "اوین"دا خراپه‌و له چه‌ندین نه‌خۆشی تووشی ناوبراو بووه.