ماد نیوز: هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رزی هاوین و وشه‌كه‌ساڵییه‌كی زۆر كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، به‌ربه‌سته‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر چۆمی ئه‌له‌وه‌ند، بۆ هۆی راگرتنی ئاوی ئه‌و چۆمه و ووشك كردنی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به "ماد نیوز"ی راگه‌یاند: ئه‌و كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی نیگه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و زیانێكی زۆری به كشتوكاڵی ناوچه‌كه داوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووری خاكی خۆیه‌وه به‌ربه‌ستی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خانه‌قین دروستكردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی وشك بوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌ند.
پێشتر راگه‌یاندرابوو كه ئه‌م كاره‌ی كۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی پرۆژیه‌كه كه ده‌یه‌وێ ئه‌و ئاوانه‌ی دێنه كوردستانی عێراق بگرێ و دواتر رێگه‌ی ئه‌و ئاوانه بۆ پارێزگاكانی شیعه له عێراق بگۆرێ.
به پێی ئه‌م پرۆژه‌یه ئاوی چۆمه‌كانی سه‌ر سنوور له ناوچه‌ی هه‌ورامان، جوانرۆ، سه‌پول زه‌هاو و قه‌سری شیرن كه دێنه‌وه كوردستانی عێراق، پێشیان پێی ده‌گیرێ و دواتر رێگه‌ی سه‌راوژێر بوون بۆ لای پارێزگای شیعه‌كانیان له عێراق بۆ داده‌نرێ.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی 14 ملیارد دۆلاری تێده‌چی و به‌رێوبردنه‌كه‌ی به سپای پاسداران سپێردراوه.
ده‌گوترێ، ئه‌م پرۆژه‌یه كاتێك بریاردرا كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بوو و له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران بریاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا.
شایه‌نی باسه، دانیشتوانی خانه‌قین به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی كشتوكاڵ و باخداری و پشتیان به‌م ئاوی ئه‌لوه‌ند به‌ستووه.