ماد نیوز: دۆینێ شه‌ممه، دادگا پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان بریاری داخستنی رۆژنامه‌ی "تهران امروز"ی راگه‌یاند.
بریاری داخستنی ئه‌م رۆژنامه‌یه شه‌وی پێشتر ده‌رچووبوو و به‌ری به‌یانی رۆژی شه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی فۆرمالیته‌ی دادگای پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر تاوانه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌و بریاره‌ی ئاشكرا كرد.
هه‌ندێك له چاوه‌دێرانی سیاسی داخستنی ئه‌و رۆژنامه‌یه په‌یوه‌ندییدار به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ده‌زانن.
رۆژنامه‌ی "تهران امروز" به سه‌رنووسه‌ری په‌رویز ئیسماعیلی به‌رێوه‌ده‌چوو و به یه‌كێك له لایه‌نگرانی پاسدار محه‌ممه‌د باقر قالیباف داده‌نرێ.
قالیباف ئێستاكه شاره‌وانی ئێرانه وپێی ده‌چێ یه‌كێك له ركه‌به‌ره به‌هێزه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری بێ.
هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كانی ئێران پێیان وایه ، یه‌ك ساڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ململانی و ده‌سه‌ڵاتخوازانی له ناو باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی پێكردووه.
داخستنی ئه‌و رۆژنامه‌یه له زنجیره‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ره‌كه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردنه دژی یه‌كتر.
راگه‌یاندرا كه رۆژنامه‌ی "تهران امروز" به دژی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته رۆژی دواتر به فه‌رمی و به نووسین داوای لێبوردنیان له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه داخرا.
ئه‌و بریاره‌ی دادگای راگه‌یاندنی تاران سه‌رسورمانی زۆریه‌ك له رۆژنامه‌كانی چاپی ئه‌مرۆ تارانی به‌دوادابووه.