ماد نیوز: به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "YENI SAFAK" چاپی دوینێی ئانكارا، له ئۆپێراسیۆنێكی هێزه‌ی پۆلیسی تایبه‌ت به پێشگیری له تیرۆر له شاری دیاربه‌كر، 11 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریسیتی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر كران.
شوناسی ده‌ستگیر كراوه‌كان كه كورد بوون یان تورك، ئاشكرا نه‌كراوه.
له ئۆپێراسیۆنه‌دا كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ماڵی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌ویست خۆیان بگه‌یه‌ننه پاكستان و یان ئه‌فغانستان.
شه‌پۆلی رادیكاڵی ئیسلامی ماوه‌یه‌كی زۆره توركیاشی گرتۆته‌وه و گروپه ئیسلامییه‌كان به ناوی جۆراوجۆر له‌و وڵاتانه چالاكییان هه‌یه.
ده‌ستگیركراوه‌كان دوای لیكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای ئه‌و شاره گراون.