بریاره له ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه، كۆمه‌ڵێك له پسپۆرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ست به تاوتۆكردنی به‌رنامه‌كانی ناوه‌كی سوریا بكه‌ن.
ماد نیوز: به گومانی بوونی پلانی نه‌هێنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن سوریاوه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته ژێر چاوه‌دێری.
رۆژنامه‌ی "دیر شپیگێل"ی ئاڵمانی له ژماره‌ی ئه‌مرۆی خۆیدا رایگه‌یاند: هاوكاری نێوان ئێران، كۆریای باكوور و سوریا بۆ دروستكردنی بنكه‌ی ناوه‌كی له سوریا به‌رده‌وامه.
به پێی راپۆرتێك گومانی ئه‌وه ده‌كرێ كه بنكه ناوه‌كییه‌كانی سوریا له‌و شوێنه بێ كه له سێپتامبه‌ری ساڵی رابردوو هێزه‌كانی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردومانیان كرد.
ئه‌و بۆردومانه‌ی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل به هاوكاری ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو.
بڵاوكراوه‌ی "شپیگێل" پێی وایه كه له سه‌ردانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سوریا، له باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه گوفتگۆی پێویست كراوه.
ئه‌و گۆڤاره باس له ورده‌كارییه‌كانی كوژرانی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ئێرانی، سوری و كۆریایی ده‌كات له شوێنێك كه چه‌كی كیمیایی تێدا دروست ده‌كرێ.
ئه‌و گۆڤاره رایگه‌یاندووه: هه‌ر سێ وڵاتی سوریا، ئێران و كۆریای باكوور یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له جولای 2007دا له نزیك شاری حه‌له‌ب، 15 ته‌رمی سه‌ربازانی سوری، 12 ئه‌ندازیاری ئێرانی و 3 هاوڵاتی كۆریایی دۆزاونه‌ته‌وه.
پێی ده‌چێ ئه‌و شوێنه، شوێنی دروستكردنی چه‌كی كیمایی بێ كه به هاوكاری هه‌ر سێ وڵات به‌رهه‌م دێ.
هاوكارییه‌كانی سوریا و ئێران له ساڵی 1996 دا ره‌نگی تازه‌ی به خۆیه‌وه گرت و دوو وڵات به مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌كی سه‌ربازی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌و بواره‌دا پته‌وتر كرد.
ته‌له‌فزیۆنی "العربیه" له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند: دوای تێپه‌ربوونی ده مانگ به‌سه‌ر بۆرومانی بنكه‌ی "الكبر"ی سوریا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه، شاندی تایبه‌تی خۆی بۆ سوریا ناردووه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و وێنه‌ی له خزمه‌ت ئاژانس ناوه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه و ده‌وڵه‌تی سوریاش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.