كۆمسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران داوا له خه‌ڵكی كوردستان به داخستنی دوكانه‌كانیان رێز له ساڵیادی تێرۆری شه‌هید د.عه‌بدولره‌حمانی قاسملو بگرن.
ماد نيوز: بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی شكۆداری مه‌ده‌نی دژی رێژیمی تیرۆریستیی ئاخووندی، كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی نهێنیی PDKI له بانگه‌وازێكدا داوای له خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان كرد به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ، 19یه‌مین ساڵیادی تیرۆری سكرتێری گشتیی PDKI، شه‌هید دوكتور قاسملوو له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕی 1387دا له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، سه‌رجه‌م دووكان‌و بازاڕه‌كان دابخه‌ن.
له‌م بانگه‌وازه‌دا هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان كراوه:
1ـ هه‌ركه‌س له ماڵ‌و شوێنی ژیانی خۆیدا له كاتژمێر 10ی شه‌ودا بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك رووناكیی ماڵه‌كه‌ی بكوژێنێته‌وه.
2ـ له رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ (رۆژی هه‌ینی)دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چنه سه‌یرانگاكان جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ربكه‌ن.
3ـ له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا، كاتژمێر 6ی ئێواره به كاتی تاران، خه‌ڵكی ئه‌مه‌كناسی كوردستان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه.
4ـ خه‌ڵكی ئاوایی‌یه‌كان له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا، هاتوچۆی شاره‌كان نه‌كه‌ن‌و له ئاوایی‌یه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
شایانی باسه خه‌ڵكی وشیاری كوردستان له 22ی پووشپه‌ڕی ساڵه‌كانی 85و 86دا به پیری بانگه‌وازی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبه‌وه هاتن‌و به كوژاندنه‌وه‌ی به‌رقی ماڵه‌كانیان‌و هه‌روه‌ها داخستنی دووكان‌و بازاڕه‌كان له چه‌ند شاردا، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به رێژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری ئاخووندی نیشان دا.
تێرۆریستانی رێژیمی مه‌رگ‌و تێرۆری ئاخووندی له 22ی پووشپه‌ڕی 1386دا، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی PDKIیان له ڤیه‌نی ئۆتریشدا له‌سه‌ر مێزی وتووێژدا تێرۆر كرا.