ئیمامی هه‌ینی مه‌شه‌د پێی وایه كه ژن نابێ روخساری خۆی ته‌نانه‌ت پێشاندی پیاوه‌كی بدات و ناو ماڵه‌وه باشترین شوێنه بۆ ژن.
ماد نیوز: قسه‌كانی ئیمامی هه‌ینی مه‌شه‌د له خوتبه‌كانی له نوێژی هه‌ینی ئه‌و شاره، جارێكی دیكه سه‌رسورمانی راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌دواوه بوو.
ئایه‌توڵا "عیلمولهودا" له خوتبه‌كانی دوینێدا باسی له كه‌سایه‌تی ژنان كرد و سه‌ره‌تا گوتی: هه‌ندێك كار كه له ئه‌ستۆ ژنانه هیچ كات ناتوانن پیاوان بیكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشترین شوێن بۆ ژنان ماڵه‌وه، چونكه ژن بوونه‌وه‌رێكی خه‌سارهه‌ڵگره.
ئه‌و ئیمامه گوتی: باشترین ژن ئه‌و كه‌سه كه روخساری خۆی داپۆشی ته‌نانه‌ت له مێرده‌كه و سه‌روه‌ری ژن له‌وه‌دایه كه پیاو نه‌توانی بیبینێ.
عیلمولهودا گوتی: بێ حیجابی ئازاد ژن نییه به‌ڵكوو ئازادییه بۆ پیاو.
عیلمولهودا پێشتریش له باره‌ی ژنان قسه‌ر كردبوو و رایگه‌یاندبوو كه ژنانی بێ حیجاب سه‌ربازانی پیاده‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلن له ئێران.
له خوتبه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێژی هه‌ینیدا ئه‌و ئیمامه‌ی مه‌شه‌د رایگه‌یاندبوو كه فه‌ره‌نسا به ئه‌مریكای راگه‌یاندبوو له جیاتی رشتنی بۆمب، جلی ژنان و كورانیان كورت بكه‌وه.
قسه‌كانی ئه‌و ئیمامه‌ی مه‌شه‌د ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و به‌رپرسانی لێكه‌وتۆته‌وه و داوا كراوه كه قسه‌كانی له راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاونه‌كرێته‌وه.
عیلمولهودا یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خوبرگانی رێبه‌ریی ئێرانه.
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی مه‌جلیسی خوبرگان هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه.
پێشتر له ئێران ئیمامی هه‌ینی ورمێ (حه‌سه‌نی) ئه‌و رۆڵه ده‌گێرا و وای لێهات كه ئێستاكه قسه‌كانی له راگه‌یاندنی ناوخۆیی ئێران بڵاوناكرێته‌وه.