رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له زمانی به‌رپرسێكی ئه‌مریكایی ئاشكرای كردووه، ئیسرائیل سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردن بۆ هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه ناوه‌كییه‌كانی ئێرانه.
ماد نیوز: رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له چاپی دوینێ هه‌ینی دا رایگه‌یاند: به‌رپرسێكی ئه‌مریكایی ئاشكرای كردووه كه ئیسرائیل له‌سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی كردووه به مانۆری سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران ئاماده بكات.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی له نیۆیۆرك تایمزدا ئاشكرا نه‌كراوه رایگه‌یاندووه: له‌و مانۆره‌دا زیاتر له 100 فرۆكه‌ی شه‌ركه‌ر له جۆری F16 و F15 له‌سه‌ر ئاسمانی نزیك به ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و یۆنان مانۆریان داوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه رایگه‌یاندووه: هیچ به‌رپرسێكی ئیسرائیلی نه‌یویستووه له باره‌ی قسه بكات به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوی سوپای ئیسرائیل‌دا رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی ئاسمانی ئیسرائیل هه‌موو كاتێك سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیسرائیل بوو بتوانین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیله هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: ئه‌مه په‌یامێكی ئاشكرایه بۆ به‌رپرسانی ئێران كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم بده‌ن بۆ دروستكرنی چه‌كی ناوه‌كی، ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی سه‌ربازی ئاماده ده‌كات.