له به‌ندیخانه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵانه له سێداره درا.
ماد نیوز: به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست پیاوێكی 27 ساڵانه به ناوی فه‌رزاد هه‌فته‌ی رابردوو له به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری به‌نده‌ر عه‌باس هه‌ڵكه‌وتوو له باشووی ئێران، له سێداره دراوه.
به‌پرسانی كۆماری ئیسلامی خۆیان له ئاشكراكردنی ئه‌م بابه‌ته پاراستبوو، به‌ڵام دوای یه‌ك هه‌فته یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئێران به ناوی "اعتماد ملی" ئه‌م رووداوه‌ی ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه، فه‌رزاد هاوكات له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی به شه‌ش ساڵ به‌ندكردنی و برێك پاره وه‌كوو سزای ماددی، سزا درابوو.
فه‌رزاد شه‌ش ساڵ له‌مه‌وپێش له كاتی دزیكردندا كه‌سێكی به چه‌قۆ كوشتبوو.
بریاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و بكوژه دوای ده‌رچوون له دادگای به‌نده‌ر عه‌باس له هۆبه‌ی 27ی دیوانی به‌رزی ئێران په‌سه‌ند كراوه و هه‌فته‌ی رابردوو سزاكه‌ی جێبه‌جێكراوه.
به له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا ئێران 9 كه‌سی له سێداره‌داوه كه یه‌كێكیان كوره كوردی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بوو به ناوی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده.
له سێداره‌دانی ئه‌م لاوه ناره‌زاه‌یه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه.
له دژكرده‌وه‌یه‌كدا به ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی و كۆروكۆبونه‌وه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان، وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی لاوانی كه‌م ته‌مه‌ن كرده‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو تاوانه‌كه‌یان بریاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێ.
جه‌مشیدی به راگه‌یاندنه‌كانی گوت: له ئێران سزای له‌سێداره‌دانمان نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندرا كه 4 كه‌سی دیكه له تاران به تاوانی "به‌ره‌لایه‌تی" بریاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
مه‌حمود سالار كیا جێگری دادوه‌ری تاران وێرای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی: بریاری له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی ورده‌كاری زیاتری له‌سه‌ر تاوانی ئه‌و كه‌سانه نه‌داوه و ته‌نیا رایگه‌یاندووه كه هه‌ر چوار كه‌سیان به تاوانی "به‌ره‌لایه‌تی" ئه‌و بریاره‌یان بۆ ده‌ركراوه.
سالار كیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته كه به زووترین كات بریاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه جێبه‌جێده‌كرێ.
ئه‌و به‌رسه دادوه‌رییه كات و شوێنی دادگایی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه.
زۆریه‌ك له مافناسان و چاوه‌دێرانی سیاسی ره‌خنه له ئاشكرا نه‌بوونی دادگایی تاوانباران ده‌گرن.
له ئێران دادگاییكردنی تاوانباران زۆرجاران نه‌هێنییه و له‌سێداره‌دانیان به ئاشكرایه.