به پێی بریاری دادگایه‌كی كۆماری ئیسلامی، بڵاوكراوه‌كانی كوردی-فارسی رۆژهه‌ڵات و ئاشتی له كوردستانی ئێران سه‌رله‌نوێ ده‌ست به چاپیان ده‌كرێته‌وه.
ماد نیوز: ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری هه‌ر دوو بڵاوكراوه‌ی رۆژهه‌ڵات و ئاشتی رایگه‌یاندووه: دادگای كۆماری ئیسلامی له سزای راگرتنی چاپی ئه‌م بڵاوكراوانه پاشه‌گه‌ز بۆته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی ساڵح نیكبه‌خت له كاتێكدایه كه ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامی "ایرنا" له زمانی به‌رپرسێكی دادگای سنه رایگه‌یاندووه: ته‌نیا بریاری سه‌رله‌نوێ چاپكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌رچووه و له باره‌ی بڵاوكراوه‌ی "ئاشتی" هیچ بریارێك نه‌دراوه.
ئه‌م دوو بڵاوكراوه‌یه به تاوانی جۆراوجۆر وه‌كوو ناكۆكی خستن له ناو مه‌زهه‌به‌كانی ئائینی ئیسلام، پروپاگه‌نده نه‌ته‌وه‌گه‌رایی، یارمه‌تی وه‌رگرتن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پروپاگه‌نده دژی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی به تاوانبار ناسراوبوون.
ئه‌م دوو بڵاوكراوه‌یه ته‌نیا له تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی نیزام تاوانبار ناسراون.
ده‌گوترێ سه‌ره‌رای لابردنی سزای قه‌ده‌غه‌كرنیان، سزای ماددی بۆ سه‌رنووسه‌ر و به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ئاشتی و رۆژهه‌ڵات دیاریكراوه.