له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێك له كه‌ناڵی "العربیه"، بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری ئێران (جوندوڵا) هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی بارمته‌كانی دیكه‌ی ئێرانی ده‌كات.
ماد نیوز: كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "العربیه" ئه‌مرۆ هه‌ینی فیلمێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانی ئێرانی به جلوبه‌رگی سه‌ربازی نیشان ده‌دا كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن گروپی جوندوڵا، ناسراو به عه‌بدولمالیك ریگی، به بارمته گیرابوون.
له فیلمه‌كه‌دا جوندوڵا داوای له ئێران كردووه كه تا رۆژی هه‌ینی ده‌بێ ئه‌ندامه‌كانی له به‌ندیخانه‌كان ئازاد بكات به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بارمتانه ده‌كوژێ.
هه‌فته‌ی رابرددوو جوندوڵا هێرشی كردبۆ یه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌ی سه‌راوان سه‌ر به هه‌رێمی سیستان و به‌لوچستان هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و 16 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی به بارمته گرت.
رۆژی سێشه‌ممه جوندوڵا رایانگه‌یاند: تا ئێستا 2 كه‌س له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران كه به بارمته گرتبووین كوشتونی. بریاری كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه له لایه‌ن به‌شی دادوه‌ری جوندوڵا ده‌ركراوه.
بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری ئێران به سه‌ركرده‌یی عه‌بدولمالیك ریگی زۆربه‌یان سوننی مه‌زهه‌بن و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه‌كانی پێكهاتوون له نه‌ته‌وه‌ی به‌لوچ له ئێران.
ئه‌م گروپه تا ئێستا چه‌ندین چالاكی سه‌ربازی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ئه‌نجام داوه.
كۆماری ئیسلامی ئه‌م گروپه به كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل تاوانبار ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا جوندوڵا كوشتنی ته‌نیا به‌رپرسان و سه‌ربازانی كۆماری ئیسلامی پشت راستكردۆته‌وه.