كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی DTP و خه‌ڵكانی سڤیل هه‌ڵمه‌تێكی دژ به بریارێكی یاسای ده‌وڵه‌تی توركیایان ده‌ست پێكردووه كه گوتنه‌وه‌ی "به‌رێز ئۆجه‌لان"یان قه‌ده‌غه كردبوو.
ماد نیوز: له ناو ئاپۆره‌ی پۆلیسی توركدا، خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی دادگای شاره كوردستانییه‌كانیان كردووه و سكاڵایان له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كردووه.
له ئۆرفا و له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی خۆیان وه‌كوو تاوانبار تۆمار كردووه، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌كانی ویرانشه‌هیر، جه‌یرانپنار، سوروچ و سه‌رۆكی شاره‌وانی شانلی ئورفا ناویان هه‌یه.
به پێی هه‌واڵی "net gazette"، ته‌نیا له شاری ئۆرفا 500 كه‌س به‌شداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه.
ئه‌و كه‌سانه له نوسراوێكدا دادوه‌ری دادگایان ئاگادار كردۆته‌وه كه ووشه‌ی "به‌رێز ئۆجه‌لان" به‌كار دێنن.
دادوه‌ری دادگای ئۆرفا به هۆی قه‌ره‌بالغی حه‌شیمه‌ت، داوای كردووه كه تێكرای نوسراوه‌كان وه‌ربگرن و به نۆره لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
به‌ره‌به‌ره ئه‌م هه‌ڵمه‌ته زۆریه‌ك له شاره‌كانی توركیای گرتۆته‌وه.