سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وێرای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر تۆپبارانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه، داوای له خامه‌نه‌یی كردووه كه تۆپبارانه‌كان رابگرن.
ماد نیوز: له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كرد كه توپبارانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن.
بارزانی له‌و لێدوانه‌یدا گوتی: ئه‌و شوێنانه‌نی كه ئێران به بیانووی بوونی چه‌كدارانی نه‌یار، توپبارانی ده‌كات، ده‌توانم بلێم كه هیچ چه‌كدارێكی تێدانییه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وی له‌و ناوه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی له‌وه دڵنیاكردۆته‌وه كه رێگه ناده‌ن خاكی كوردستان بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكان به‌كار بێت.
ده‌قی دیمانه‌كه له چاپی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاوكراوه‌ته‌وه.