بوله‌ند ئه‌رسۆی، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی تورك، كه به‌تاوانی لێدوان دژی سوپای ئه‌و وڵاته دادگایی ده‌كرێ، بریار بوو دوێنێ دادگاییه‌كه‌ی به‌رێوه‌بچێت،به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و گۆرانیبێژه، دادگاییه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
ماد نیوز: دادگای توركیا دۆینی بۆ دادگاییكردنی بوله‌ند ئه‌رسۆی كۆبۆوه و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌رسۆی رایگه‌یاندبوو كۆنسێرتی هه‌یه، ئاماده‌ی دادگاییه‌كه نه‌بوو و دادگا بۆ مانگی سێپتامبه‌ر دواخرا.
ئه‌رسۆی كه یه‌كێك له گۆانیبێژانی به‌ناوبانگی توركیایه له سه‌روبه‌ندی هێرشی توركیا به بیانووی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ئاماده نییم منداڵه‌كه‌م بۆ شه‌ر بنێرم و شایه‌تی شه‌هیدبوونی بم.
ئه‌و قسانه‌ی بوله‌ند ئه‌سۆی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی "STAR" بڵاوبۆوه.
بیرورای بوله‌ند ئه‌رسۆی له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا بۆ سوپای توركیا نارزایه‌تی لایه‌نگرانی سوپا و شه‌ری PKKی لێكه‌وته‌وه و ئه‌وه بوو كه دۆسیه‌ی تاوان بۆ ئه‌وگۆرانیبێژه له دادگای ئه‌ستانبول پێكهێنرا.
بوله‌ند ئه‌رسۆی رایگه‌یاندووه كه له قسه‌كانیدا پاشه‌گه‌ز نه‌بۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌رسۆی تاوانبار بناسرێ، ئه‌وه چوار ساڵ و نیو به‌ند ده‌كرێ.
هه‌رچه‌نده بوله‌ند ئه‌رسۆی لایه‌نگرێكی زۆری له توركیا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه‌ی دادگای توركیا ده‌بێـه هۆی چاوترسێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی شه‌ری سوپا و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن.