ماد نیوز: كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران رۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: 114 مێرمنداڵ له ئێران له چاوه‌روانی له سێداره‌داندان كه بچوكترینیان كه‌سێكی 12 ساڵانه‌یه به ناوی "ئه‌حمه‌د نه‌ورۆزی".
ئه‌و كه‌سه 3 ساڵ له‌مه‌وپێش سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌و ناوه‌نده داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه كه واز له‌و كرده‌وه دژه مرۆڤایه‌تییه بێنن.
"ئارۆند رهودز" یه‌كێك له ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ كه خۆی له ئێرانه به "ئاسیۆشه‌یتد پرێس"ی راگه‌یاندووه: زۆریه‌ك له بریاره‌كان له ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی سه‌خت ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تاوانباران پارێزه‌ریان بۆ دیاری نه‌كراوه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤ له ئێران له كاتێكدایه كه عه‌لیره‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی، له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه له ئێران شتێك به ناوی له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵان بوونی نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه.
هه‌ر له‌و باره‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی خوازیاری ئه‌وه ببو كه سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه رابگیرێ كه له كاتی روودانی تاوانه‌كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له 18 ساڵ بووه.
ئه‌و رێكخراوه نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی سه‌عید جه‌زری ده‌ربریوه كه بریاره 25ی ئه‌م مانگه له سێداره بدرێ.