2008/6/19
سه‌ردێری گرنگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان
پێنج شه‌ممه‌، 19/6/2008

ماد نیوز:

هه‌ولێر، ژماره‌ 309
- نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ ئایه‌توڵا خامنه‌یی ده‌كه‌م سنورێك بۆ توپبارانی سوپای وڵاته‌كه‌ی دابنێ
- مه‌سیحییه‌كان داوای یاسای باری كه‌سێتی ده‌كه‌ن
- كورد داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ده‌كات
- شه‌هرستانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربری


رۆژنامه‌، ژماره‌ 246
- راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو
- هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی ده‌نرێت
- به‌ره‌ی توركمانی ره‌خنه‌ له‌ ئاسایشی برایم خه‌لیل ده‌گرن


خه‌بات، ژماره‌ 2884
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی كوردستان كرد
- به‌ مه‌به‌ستی تاوتۆكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی به‌رێوه‌چوو
- نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ شه‌خسی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ده‌كه‌م ته‌ده‌خول بكات و كۆتاییه‌ك بۆ تۆپبارانی ناره‌وای ئێران دابنێ

 

كوردستانی نوێ، ژماره‌ 4602
- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیه‌تی و پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌
- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌ ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی كرد ئێران تۆپبارانه‌كانی رابگرێ
- رۆژی 29/6، دیمه‌ستۆرا سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات
- هۆڵه‌ندا... كوردێك رێستورانت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی سوتاند و 5 كه‌سی به‌ بارمته‌ گرت


ئاسۆ، ژماره‌ 748
- وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر ده‌كات
- پرۆژه‌ یاسای پارێزگاكان چاوه‌روانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌
- په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئاودیوكردنی نه‌وت پێكده‌هێنێت


كوردستان راپۆرت، ژماره‌ 456
- باوكێك منداڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ربری و خێزانه‌كه‌شی به‌ سه‌ختی بریندار كرد
- پێشنیازه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركوك ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تێدایه‌
- له‌ ماوه‌ی مانگ و نێوێكدا 80 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌ر چوو له‌ هه‌ولێر له‌ناو برا

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 11:36 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟